Xiaomi ئامێری پیشاندانی ماڵەوەی بەنرخی 2000 دۆلار ڕاگەیاند - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/11/21

Xiaomi ئامێری پیشاندانی ماڵەوەی بەنرخی 2000 دۆلار ڕاگەیاند


شاومی ئامێری Miی نوێی ڕاگەیاند کە تایبەتە بە پیشاندان (داتاشۆ) لە ماڵەوە کە پشتگیری لە وەگەڕخەری ئەندرۆید کە وەک تەلەڤزیۆنێک کاردەکات، بەڵام لەگەڵ ئەو نرخە بەرزە کەچی بەڕونی 1920 بە 1080 پێکسڵ پێشکەشی دەکات.

هەروەها Xiaomi ئاماژەی بەوەشدا کە بەنیاز نیە ئەو ئامێرە بە ڕونی 4k بەرهەم بێنێت لەبازاڕی ئەمریکا.

ئامێری پیشاندانی Mi هەندێک تایبەتمەندی باشی تێدایە، دەتوانی وێنە و چوارجێوە فڕێبدەیت لە مەودایەکی زۆر نزیک کە دەگاتە نزیک 20 ئینج، بێ ئەوەی ڕونی لەدەست بدات یان ڕەنگەکانی.

هەروەها کاتێک هەست دەکات کەسێک لەنزیک ڕوناکیەکەیەتی ئەوە خودکارانە خۆی دەکوژێتەوە تا ئازار نەکێشێت بەهۆی ڕوناکیەکەیەوە.

ئامێرەکە کۆنتڕیلیشی لەگەڵدایە کە دەتوانی یاریدەدەری گوگڵ چالاک بکەیت بەهۆیەوە، هەروەها کۆمەڵێک دەرجەی هەیە لەوانە 3دەرچەی HDMI 2.0، وە 2 دەرچەی USB، لەگەڵ تایبەتمەندی Wi-Fi وبلوتوس.

هەروەها ئەم ئامێرە 4 بڵندگۆی دەنگی بەتەکنەلۆژیای Dolby لەخۆگرتووە، بۆیە ئەم ئامێرە تاقیکردنەوەیەکی خۆشت پێدەبەخشێت بەهۆی دەنگەکەییەوە بەڵام بە bassی کەمتر، وا بڕیاریشە بە تایبەت لە Walmart لە ئەمریکا بەردەست بخرێت.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here