یەکەم دەنگۆ کە دیزاین و تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی نوشتاوەی هواوەی Mate X ئاشکرا دەکات، کە زەبەلاحی چینی بەڕونمایەکی قەبارە 8 ئینج بەنزیکەیی لەکاتی کرانەوەی مۆبایلەکە، وە کاتی بڵاوبونەوەشی دیاریکروودە.
پێشەنگەکانی دروستکردنی مۆبایل خۆیان ئامادە دەکەن بۆ دەرکردنی مۆبایلی ڕونما نوشتاوە لە ساڵی داهاتوو، دوای ئەوەی سامسۆنگیش مۆبایلە نوشتاوەکەی خۆی نماییش کرد کە ڕونماکەی دەگاتە 7.3 ئینج، ئەمجارەش هەندێک زانیاری لەسەر مۆبایلە نوشتاوەکەی هواوەی دزەی کردووە کە پێدەچێت قەبارەی ڕونماکەی 8 ئینج بێت.
وا بڕیاریشە ڕونماکەی مۆبایلی Mate X لەلایەن BOE دابین بکرێت کە هەر ئەو بوو ڕونمای بۆ مۆبایلی Mate 20 Pro دابین بکرێت بەتەکنەلۆژیای OLED، هەروەک چۆن تەکنەلۆژیای تۆڕی نەوەی پێنجەم لەخۆ دەگرێت، وەکو سەرەتاش بۆ کۆریای باشور دابینی بکات چونکە ئەو تۆڕەی تێدا دابین دەکرێت، کە بڕیارە لە چارەگی یەکەمی ساڵی 2019 بەردەست بخرێت.
هەروەها ڕەنگە مۆبایلەکە لە کۆنفڕانسی جیهانی مۆبایل کە مانگی چواری 2019 ئەنجام دەدرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق