بەفەرمی مۆبایلی Vivo X23 Symphony Edition ڕاگەیەنرا بەیەکەی چارەسەری Snapdragon 660 - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/11/18

بەفەرمی مۆبایلی Vivo X23 Symphony Edition ڕاگەیەنرا بەیەکەی چارەسەری Snapdragon 660

کۆمپانیای Vivo لەم ماوەیە دوو مۆبایلی ئاشکرا کردووە، کە یەکەمیان ١٠ ڕۆژێک دەبێت، ئەمجارەش مۆبایلی Vivo X23ی ڕاگەیاند بەناوی وەشانی Symphony Edition کەبە نرخی هەرزان جیادەکرێتەوە، لەگەڵ یەکەی چارەسەری کەم تواناتر و کامێرایەک پشتگیریکراو بە زیرەکی دەستکرد.

ڕونما جۆری AMOLED بەقەبارەی 6.41 ئینج و بەڕونی +FullHD و پەنجەمۆر لەخۆ دەگرێت، یەکەی چارەسەرەکەی هەشت ناوکیە لە جۆری Snapdragon 660، بیرگەی کاتی 6GB، بیرگەی ناوەکی 128GB وە شوێنی MicroSD نیە.
کامێرای پێشەوە بەڕونی 24.8 مێگاپێکسڵ و هی دواوەش دوانەیە 12 مێگاپێکسڵ بە 13 مێگاپێکسڵ کە یەکەمیان دەرچەی هاوێنەی 1.8ە ، هی دوەمیشیان دەرچەکەی 2.4ە. وەشانی ئەندرۆید 8.1 Oreoی لەسەر جێگیرکراوە، لەگەڵ پاتریەک بە قەبارەی 3400mAh لەڕێگەی MicroUSB بارگاوی دەکرێتەوە.

ئەم مۆبایلە لە چین دەتوانی پێشوەختە داوای بکەیت بە نرخی 400 دۆلار و لە 23ی ئەم مانگە دەگاتە دەستت. بە داخەوە هیچ شتێک ئاشکرا نەکراوە سابرەت بە بەردەست بوونی لە وڵاتانی تری دونیا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here