هەموو ئەو مۆبایلانەی گەلاکسی کە ڕووکاری One UI بەدەست دێنن - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/11/18

هەموو ئەو مۆبایلانەی گەلاکسی کە ڕووکاری One UI بەدەست دێنن


سامسۆنگ دەیەوێت بەهۆی ڕووکاری One UIی نوێ بەکارهێنەران بتوانن بەیەک دەست مۆبایل بەکاربهێنن، بۆیە ڕووکاری Samsung Experience ئێستا ناهێڵیت، هەرچەندە تا ئێستا لەهیچ مۆبایلێک ئەو ڕووکارە بەکارنەهاتووە، بەڵام لەم بابەتە لیستی ئەو مۆبایلانەی کۆمپانیاکە پیشان دەدەین کە ئەم ڕووکارەیان بۆ دێت.

گەلاکسی نۆت 9
بەکارهێنەرانی ئەو مۆبایلە یەکەم کەس دەبن کە ڕووکارەکەیان بۆ دێت لەمانگی یەکی داهاتوو.


گەلاکسی S9/S9 پڵەس
هەردوکیان ئەم ڕووکارە بەدەست دێنن لەمانگی یەکی داهاتوو.

گەلاکسی نۆت 8
هەرچەندە کۆمپانیاکە دڵنیایی نەداوە بەڵام دەنگۆیەکان ئەوە دەسەلمێنن کە ئەویس ئەم ڕووکارەی بۆ دێت.

گەلاکسی S8/S8 پڵەس
هەروەکو 
گەلاکسی نۆت ٨ ئەمەشیان ذلنیایی نیە کە بۆی بێت، بەڵام ڕەنگە لە چارەگی دررومی ساڵی داهاتوو بەردەست بێت.

مۆبایلەکانی تر
لەگەڵ ئەوەی مۆبایلەکانمان هەموو ساڵێک ناگۆڕین چونکە پێویست ناکات، کەچی سامسۆنگ و هاوشێوەکانی پاش دوو ساڵ دەوەستن لە ناردنی وەشانی نوێ بۆ بەکارهێنەران، بۆیە پێناچێت ئەو مۆبایلانەی خوارەوە ئەم ڕووکارە نوییەیان بۆ بێت:


گەلاکسی S7
گەلاکسی S7 ئێج
گەلاکسی S7 ئەکتیڤ
گەلاکسی نۆت 7
گەلاکسی S6
گەلاکسی S6 ئێج
گەلاکسی S6 ئێج پڵەس
گەلاکسی S6 ئەکتیڤ
گەلاکسی نۆت 5

سەبارەت بە مۆبایلە مامناوەندەکانیش کە دوو ساڵ یان سێ ساڵە دەرچوون ئەوە بە داخەوە هیچیان بۆیان نایەت، چونکە ئەو مۆبایلنە قازانجیان کەمە بەراوورد بە تیمی بەرنامەداڕێژەران.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here