گوگڵ وەشانێکی نوێ لە کڕۆم دەردەکات کەڕیگری لە ڕێکلامە بێزارکەرەکان دەکات! - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/11/17

گوگڵ وەشانێکی نوێ لە کڕۆم دەردەکات کەڕیگری لە ڕێکلامە بێزارکەرەکان دەکات!


کۆمپانیای گوگڵ ڕایگەیاند کە وەشانی نوێ لە پەڕهەڵدارەوە (ئیکسپلۆرەر)ی کڕۆم لەمانگی داهاتوو بەردەست دەکات کە ژمارە 71.0 هەڵدەگرێت، کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ لەخۆ دەگرێت لەوانە نەهێشتنی ڕێکلامی بێزارکەر لە لاپەڕەکانی ئینتەرنێت و نامەی ئاگارکردنەوە بۆ چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ ئەو ماڵپەڕانەی کە دەیانەوێت لیستی خەرجیت بۆ بێنن بێ زانیاری و ڕێپێدانی تۆ.

هەروەها ئەم وەشانە ڕێگری لە هەموو ڕێکلامێک دەکات کەدەیەوێت هەر کارێکی نابەجێ و سەیر بکات وەکو دروستکردنی سیستەمێکی نامەی درۆیینە یان هەوڵ بدات بتباتە ماڵپەڕێکی تر یان دزینی زانیاری تایبەتت!

پێشتریش گوگڵ ئەو کێشانەی چارەسەر کردبوو لەوەشانی 68.0 کە ئەو ماڵپەرانە ڕادەگرێت کە بەکارهێنەران ڕاپۆرتیان لەسەر داون، ئەمجارەش بە وەسانێکی نوێ دێت کە ماوەی 30 رۆژ دەداتە ماڵپەڕەکان ڕێکلامە خراپەکانیان خاوێن بکەنەوە، ئەگەر نا گوگڵ خۆی ڕێکلامەکانیان ڕادەگرێت بە باش و خراپەوە.
ئەم تایبەتمەندیەش خۆی چالاکە ، هەڵبژاردەی ئەوەش هەیە کە ڕایبگریت. بەڵام لەبەر گرنگی کارەکەی پێناچێت بەکارهێنەران ناچالاکی بکەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here