کامێرای پيشەوەی گەلاکسی S10 «بزردەبێت» کاتێک سەیری ڤیدیۆ دەکەیت ! - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/11/17

کامێرای پيشەوەی گەلاکسی S10 «بزردەبێت» کاتێک سەیری ڤیدیۆ دەکەیت !


لەسەرەتای ئەم مانگە، سامسونگ ٤ جۆری ڕونمای ڕاگەیاند بۆ مۆبایلەکانی داهاتووی، لەو کاتەوەش هەرچی دەنگۆ هەیە لەبارەی گەلاکسی S10 بڕوا وایە ڕونمای Infinity-O بەکاردەهێنێت کە کونێکی لەبەشی سەرەوەی هەیە بۆ کامێرا.
پێشتر سامسۆنگ گاڵتەی بەئایفۆن X کردبوو چونکە نەشی سەرەوەی (نۆچ) ڕونمای زۆر گەورە بوو ، کە بەشی زۆری گرتوە لە پێشاندان، بەڵام بوونی تەنها کونێک پیشاندان کەمناکاتەوە، ئەمەش ئەو شتەیە کە سامسۆنگ دەیەوێت بیکات.
بەگوێرەی قسەکانی ITHomeی کۆری، ڕووکاری گەلاکسی S10 دەستکاری کراوە و بە چەند ڕێگەیەک ڕونما پیشان دەدات، ئایکۆنەکان و ئاگاداریەکانیش وا ڕێکخراون کە لەگەڵ چەند بارێکدا بگونجێن، سامسۆنگ کار لەسەر فێڵێک دەکات کە کامێرای پێشەوە بزربکات لەکاتی لێدانی ڤیدیۆ.

بەڕێژەیەکی زۆر ئەگەری ئەوە هەیە فێڵەکەی سامسۆنگ پەیوەندی بە ڕەقەکاڵاوە نەبێت بەڵکو بەهۆی نەرمەواڵەداڕێژیەوە هەبێت، بەڵام جیاوازیش دەبێت لەمۆبایلەکانی ئێستا کە بەشی زیادە (نۆچ) بزردەکات.

هێشتا چەند مانگێک ماوە تا سامسۆنگ بتوانێ ئەو کارە بکات، کە ڕەنگە لاکۆتایی مانگی ٢ی ساڵی  داهاتوو ڕابگەیەنرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here