ڕاگەیاندنی مۆبایلی Oppo A7ی مامناوەند بۆ یاری - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/11/17

ڕاگەیاندنی مۆبایلی Oppo A7ی مامناوەند بۆ یاری


ئۆپۆ بەفەرمی نوێترین مۆبایلی ماناوەندی خۆی بەناوی Oppo A7 ڕاگەیاند بە پاتریەکی گەورە و تەکنەلۆژیای HyperBoost کە یەکەم جارە لەمۆبایلەکانی بەکاری دەهێنێت.

هەرچەندە ئەم مۆبایلە یەکەی چارەسەری سناپدڕاگۆن 450 بەکاردێنێت، بەڵم بەهۆی ئەم تەکنەلۆژیایە نوێیە نزیکە لە تەکنەلۆژیای هواوەی GPU Turbo کە کارکردنی باشتر دەکات بەڕێژەی 31% لەزۆربەی یاریەکان لەوانیش فیفا و پۆبجی.

پاتریەکەشی 4230 مللی ئەمپێرە کە دەتوانی بۆ ماوەیەکی دووروو درێژ یاری بکەیت بەبونی ڕونمایەکی 6.2 ئینج بەڕونی 720p و پیشاندانی 19:9.
سەبارەت بە کامێراکان، ئەوا هی پشتەوە دوانەیە 13+2 مێگاپێکسڵ، هی پێشەوەش 16 مێگاپێکسڵە و زیرەکی دەستکرد بەکار دەهێنێت لەزۆر لە تایبەتمەندیەکانی لەوانە وێنەگرتنی بەکامێرای مێگاپێکسڵ بەکاریگەری جوانکردنەوە، هەروەک کامێرای پشتەوە ڕێگەت دەدات پشتەوە لێڵ بکەیت بە ئارەزووی خۆت هەتا لە پاش گرتنیشی.

مۆبایلی Oppo A7 لە چین بە بیرگەی کاتی 4 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 64 گێگابایت بەردەست دەبێت بە نرخی 230$ دۆلار کە چاوەڕوان دەکرێت لا دەرەوەی چین بەرزبێتەوە، لەوانەشە هەلبژاردەی 32 گێگابایت لەهەندێک لە بازاڕەکان بەردەست بکرێت.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here