مۆبایلەکانی ئۆنۆر ڕووکاری EMUI بۆ ڕووکارێکی نوێ دەگۆڕێت - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/11/24

مۆبایلەکانی ئۆنۆر ڕووکاری EMUI بۆ ڕووکارێکی نوێ دەگۆڕێت


مۆبایلەکانی ئۆنۆر کە سەر بە هواوەیە هەموو کات ڕووکاری EMUIی بەکاردەهێنا کەلە مۆبایلەکانی هواوەی بەکاردێت، لەوانەش نوێترین مۆبایلی ئۆنۆر ماجیک 2 بوو کە ڕووکاری EMUI 9ی لەسەر جێگیرکرابوو.

ئێستاش ئۆنۆر ماجیک 2 وەشانێکی نوێی بۆ هاتووە کە ڕوکارەکەی بەتەواوی گۆڕیوە ناوەکەشی بوە بە Magic 2.0 کەلەسەر ئەندرۆید 9 بنیاتنراوە بەگوێرەی وتەی کۆمپانیاش “سیستەمێکی پێشکەوتووە لەسەر زیرەکی دەستکرد بنیاتنراوە”.

ڕووکاری Magic 2.0 دیمەنێکی جوانی هەیە کە دیزاینی نوێی بۆ ئایکۆنەکان و پەنجەرەکان داناوەو فۆنتی نوێی بەکارهێناوە و”توانای زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووە، یاریدەدەری کەسی YoYo بەکاردێنێت”، لەگەڵ نوێبونەوەی ئاسایشی مانگی ١١.

هەتا ئێستاش هیچ مۆبایلێکی ئۆنۆر بە ڕووکارێکی جیاواز لە EMUI نەهاتووە، ناشزانرێ کە ئاخۆ بۆ مۆبایلەکانی تری ئۆنۆر دێت یان تەنها بۆ مۆبایلی ئۆنۆر ماجیک 2 دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here