Galaxy M2 یەکەم مۆبایل دەبێت بە ڕونمای Infinity-U - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/11/23

Galaxy M2 یەکەم مۆبایل دەبێت بە ڕونمای Infinity-U


دەنگۆکانی بەمدواییە ئەوە ئاشکرا دەکەن کە سامسۆنگ وەشانێکی نوێی دەبێت کە بەمزوانە ئاشرای دەکات بەناوی Galaxy M2، کە کۆمپانیاکە وەک وەشانێکی مامناوەند دەریدەکات ، هەروەها ئەم وەشانە تەکنەلۆژیایەکی نوێ لەخۆ دەگرێت کە سامسۆنگ بەمدوایە ئاشکرای کرد، ئەویش ڕونمای Infinity-Uە کە لەسەرەوە بەشی زیادەی بە بچوکی هەیە.

بە پێی پێشبینیەکانیش بێت ئەوا وەشانی Galaxy M2 ساڵی داهاتوو پێشکەش دەکرێت کە جێگرەوە دەبێت بۆ مۆبایلەکانی وەشانەکانی A  وJ و C.
لەلایەکی تر وەشانی تایبەت لە Galaxy S10 بە ڕونمای Infinity-O دێت، بۆیە دەڵێن ڕونماکانی جۆری Infinity-V، وInfinity-U لە وەشانەکانی مامناوەندەکان بەکاردێت کە سەرەتاش لە وەشانی Galaxy M2 دەست پێدەکات.

هەروەها چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلی Galaxy M2 بەڕونی 2340 بە 1080 پێکسڵ بێت، بە دوریەکانی 19.5:9،  لەگەڵ یەکەی چارەسەری Exynos 7885، بیرگەی کاتی 3 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 32 
گێگابایت.
کامێراکەشی 13 مێگاپێکسڵ دەبێت بۆ دواوە و 8 مێگاپێکسڵ بۆ پێشەوە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here