له‌میانه‌ی ڕووداوی X018 كه چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌نیومه‌كسیكۆ به‌ڕێوه‌چوو، كۆمپانیای مایكڕۆسۆفت ڕایگه‌یاند كه تیمی زیاتری نه‌رمه‌واڵ داڕێژه‌رانی یاری ڤیدیۆیی هێناوه‌ته ڕێزی ستۆدیۆ گه‌وره جیهانیه‌كانی خۆی. له سه‌ره‌تادا، كڕینه‌وه‌ی inXile Entertainment دووپات كرایه‌وه، گه‌شه‌پێده‌ری زنجیره‌كانی (RPG) وه‌كو Wasteland و The Bard’s Tale.
ئه‌و كۆمپانیایه‌ی تر كه مایكڕۆسۆفت ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتی كۆمپانیای گه‌شه‌پێده‌ری یاری نواندنی Obsidian و كه زۆر یاری ناوازه‌ی پێشكه‌ش كردووه له‌وانه Fallout New Vegas.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێككه‌وتنانه بێگومان مایكڕۆسۆفت گورزی به‌هێزی ده‌بێت له‌تیمی گه‌شه‌پێده‌ری جیاجیا و نه‌وه‌ی داهاتووش بۆ مایكڕۆسۆفت زۆر نایاب ده‌بێت به‌تایبه‌تیش بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئێكس بۆكس.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق