گوگڵ ده‌رگای داواكردنی پێشوه‌ختی بۆ ئامێری Pixel Slate کردەوە به‌نرخی 599 دۆلار - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/11/11

گوگڵ ده‌رگای داواكردنی پێشوه‌ختی بۆ ئامێری Pixel Slate کردەوە به‌نرخی 599 دۆلار


گوگڵ ئامێری Pixel Slate به‌رده‌ست ده‌كات بۆ داواكردنی پێشوه‌خته‌ كه‌ له‌ 22ی ئه‌م مانگه‌ ده‌گاته‌ ده‌ستی به‌كارهێنه‌ران، وه‌شانی یه‌كه‌می به‌نرخی 599 دۆلار ده‌فرۆشرێت.

له‌هه‌ردوو بازاڕی گوگڵ و Best Buy له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌رده‌ست ده‌بێت.

وه‌شانی یه‌كه‌م له‌م ئامێره‌ به‌ یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Celeron و بیرگه‌ی كاتی 4 گێگابایت ، وه‌ بیرگه‌ی ناوه‌كی 32 
گێگابایت به‌نرخی 599 دۆلار ده‌فرۆشرێت، وه‌شانی به‌رزتر به‌نرخی 699 دۆلار ده‌بێت.

هه‌روه‌ها وه‌شانێكی تر هه‌یه‌ به‌یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Core m3 له‌گه‌ڵ بیرگه‌ی كاتی 8 
گێگابایت، وه‌ بیرگه‌ی ناوه‌كی 64 گێگابایت به‌نرخی 799 دۆلار.

بۆ وه‌شانی به‌رزتر به‌یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری i5 و بیرگه‌ی ناوه‌كی 128 
گێگابایت و بیرگه‌ی كاتی 8 گێگابایت به‌نرخی 999 دۆلار، به‌رزترین وه‌شانیش به‌یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری i7 و بیرگه‌ی كاتی 16 گێگابایت و بیرگه‌ی ناوه‌كی 256 گێگابایت به‌نرخی 1599 دۆلار.

جێی ئاماژه‌یه‌ گوگڵ ڕووبه‌ڕووی ڕكابه‌ری به‌هێز ده‌بێته‌وه‌ پاش ڕاگه‌یاندنی ئایپاد پڕۆی تازه‌ له‌لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه‌ كه‌ ئامێرێكی زۆر نایابه‌ و توانایه‌كی زۆری هه‌یه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here