سامسۆنگ دووه‌م مۆبایلی به وه‌گه‌ڕخه‌ری Andriod Go خسته‌ڕوو، ئه‌ویش Galaxy J4 Core بوو، ئه‌وه‌ش له‌پاش مۆبایلی Galaxy J2 Core دێت كه پێشتر ئاشكرا كرابوو.
هه‌روه‌كو Galaxy J2 Core ئه‌وا مۆبایلی Galaxy J4 Core هه‌ر به وه‌شانی ئه‌ندرۆید ئۆریۆ 8.1 دێت. تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌مشێوه‌یه‌ن:
ڕونماو 6 ئینج به‌ڕوونی 1480x720
پاتری به‌قه‌باره‌ی 3,300mAh
بیرگه‌ی ناوه‌كی 16 گێگابایت
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر lackluster به‌هێزی 1.4GHz ی چوار ناوكی
بیرگه‌ی كاتی 1 گێگابایت
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه وه‌شانی ئه‌نرۆید گۆ له‌خۆده‌گرێت ئه‌وا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه نزمانه هیچ كێشه‌ی بۆ دروست ناكات.
كامێرای پشته‌وه 8 مێگاپێكسڵ و هی دواوه‌ش 5 مێگاپێكسڵه.
هیچ شتێك له‌باره‌ی نرخه‌وه دیار نیه، وه ئێستا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی سامسۆنگ نماییش كراوه بۆیه به‌مزوانه ئاشكرا ده‌بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق