سامسۆنگ مۆبایلی W2019ی ڕاگه‌یاند بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت له وڵاتی چین، كه زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی وه‌كو نه‌وه‌ی پار ساڵه.
ڕونمای ناوه‌وه‌ی له‌جۆری S-AMOLEDه بهقههبارهی 4.2 ئینج به‌ڕوونی 1920 x 1080 پێكسڵ. ڕونمای ده‌ره‌وه‌ی هه‌مان قه‌باره‌و تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه.
دووریه‌كانی بریتین له 132.9 x 63.4 x 17.3mm، كێشیشی 257 گرامه. ڕووی پشته‌وه‌ی به گۆڕێلا گڵاس ڕووپۆشكراوه ، دوو هه‌ڵبژارده‌ی ڕه‌نگی هه‌یه ئه‌وانیش زێڕی و نیكل. په‌نجه‌مۆریشی لهتهنیشتیهتی.
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری سناپدڕاگۆن 845ی له‌سه‌ر جێگیركراوه، بیرگه‌ی كاتی 6 گێگابایت، بیرگه‌ی ناوه‌كی 128 گێگابایت یان 256 گێگابایت، پاتریه‌كه‌شی 3070 مللی ئه‌مپێره كه 85 كاتژمێر له‌باری ئاماده‌یی كار ده‌كات و 280 كاتژمێریش له‌كاتی قسه‌كردن.
دوو كامێرای له‌پشته‌وه هه‌یه كه هه‌ریه‌كه‌یان 12 مێگاپیكسڵن، كامێرا سه‌ره‌كیه‌كه هاوێنه‌كه‌ی گه‌وره‌و بچوك ده‌بێته‌وه له‌نێوان f/1.5 – f/2.4 . كامێرای دووه‌میش f/2.4 . هه‌ردوو كامێرا تایبه‌تمه‌ندی جێگیركردنیان OIS هه‌یه. ده‌توانن فۆركه‌ی تۆمار بكه‌ن به ڕوونی 60 چوارچێوه لهچركهیهك. وه ده‌توانی به Full HD ڤیدیۆ تۆماربكه‌یت به‌تایبه‌تمه‌ندی وێنه‌گرتنی هێواش به 960 چوارچێوه له‌چركه‌یه‌كدا.
وه‌شانی ئه‌ندرۆید ئۆریۆی 8.1ی له‌سه‌ر جێگیركراوه، دوو سیم‌كارت هه‌ڵده‌گرێت و فۆرجیه و ئێن ئێف سی و بلوتوسی 4.2 له‌سه‌ر جێگیركراوه.
كاتی خستنه بازاڕی دیار نیه ، نرخه‌كه‌شی ڕه‌نگه له‌ده‌وروبه‌ری 1400 دۆلار بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق