Realme U1 یەکەم مۆبایل بە یەکەی چارەسەری Helio P70 - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/11/29

Realme U1 یەکەم مۆبایل بە یەکەی چارەسەری Helio P70


ئەمڕۆ مۆبایلێکی نوێ بەناوی Realme U1 ڕاگەیەنرا کە بە تایبەت بۆ ئەرەزوومەندانی سێلفی دروستکراوە بە کامێرایەکی 25 مێگاپێکسڵ، هەروەک چۆن یەکەی چارەسەری Helio P70 پێشکەش دەکات کە یەکەمجارە لە مۆبایلێک بەکاربێت.

مۆبایلی Realme U1 بەشی زیادەی لەسەرەوەی ڕونمای هەیە کەجۆرەکەی IPS LCD بەقەبارەی 6.3 ئینج، ڕونی پیشاندان 1080 بە 2340 پێکسڵ، ڕونماکە ڕێژەی 90.8% لەلاشەی مۆبایلی داگیرکردووە.
ڕونماکەی چەماوەیە بە شوشەی 2.5D داپۆشراوە لەگەڵ چینی پارێزەری Gorilla Glass 3.

یەکەی چارەسەرەکەی  Helio P70یە کە بۆ چارەسەرکردنی وێنە زۆر خێرایە، کامێرای دواوە هەستەوەرەکەنی 13 و2 مێگاپێکسڵن، هەروەک ئەم یەکەی چارەسەرە پشتگیری ووردەکاری زیاتر دەکات بۆ وێنە ، لەگەڵ تۆمارکردنی ڤیدیۆی HDR.

کامیرای سێلفی بریتیە لە هەستەوەری IMX576 بەقەبارەی 0.9µm پێکسڵ و ڕونی 25 مێگاپێکسڵ، کە وێنەگرتن بە بەرزترین ڕوونی پێشکەش دەکات لە ڕوناکی کەمدا.

یەکەی چارەسەری Helio P70 بەتەکنەلۆژیای 12 نانۆمەتر دروست کراوە، پێکهاتووە لە چوار ناوکی Cortex-A73 لەگەڵ ناوکی A53، هەروەها بیرگەی ڕونما Mali-G72 MP3.

دوو وەسانی هەیە یەکەمیان 3 گێگابایت بۆ بیرگەی کاتی، 32 
گێگابایت بۆ بیرگەی ناوەکی، وەشانی دووەم 4 گێگابایت بۆ بیرگەی کاتی، 64 گێگابایت بۆ بیرگەی ناوەکی، شوێنی microSD هەیە، شوێنی دوو SIMی هەیە لەجۆری نانۆ.

یەکەی چارەسەرەکەی پشتگیری نوێبونەوەی 60 چوارچێوە دەکات لەچرکەیەکدا بۆ هەندێک یاری، ڕووکاری Color OS 5.2ی لەسەر جێگیرکراوە کەلەسەر Android 8.1 Oreo بنیات نراوە.

پاتریەکەی 3500 mAhە، بەهۆی یەکەی چارەسەرەکەی مۆبایلەکە گەرم نابێت. بڕاندی Realme مۆبایلەکە بەتوانای 10W پێشکەش دەکات، بەهۆی microUSB، هەروەک دەرچەی بیستۆکی 3.5ملمی هەیە.


بڕیاریش وایە بە رەنگەکانی ڕەش و شین و زێڕی پەمەیی بەردەست بێت.

نرخی وەشانی 3 گێگابایت بۆ بیرگەی کاتی، 32 گێگابایت بۆ بیرگەی ناوەکی 170 دۆلار دەبێت، وەنرخی وەشانی 4 گێگابایت بۆ بیرگەی کاتی، 64 گێگابایت بۆ بیرگەی ناوەکی 215 دۆلار دەبێت، لە 5ی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here