مۆبایلی Honor 10 Lite ئێستا لەبازاڕی چین بەنرخی 202 دۆلار دەستپێدەکات - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/11/29

مۆبایلی Honor 10 Lite ئێستا لەبازاڕی چین بەنرخی 202 دۆلار دەستپێدەکات


مۆبایلی Honor 10 Lite بە تایبەتمەندی ناوەند و نرخی 202 دۆلار بەردەستە.

ئەم مۆبایلە بڕاندی Honor دەریکردووە کە پاشکۆی کۆمپانیای هواوەیە، کە کۆمپانیاکە زیاتر مەبەستی بازاڕە مامناوەندەکانە.

ئەم مۆبایلە بەیەکەی چارەسەرەکەی جیادەکرێتەوە کە HiSilicon Kirin 710ی نوێیە کە بە هەشت ناوک دێت، بیرگەی کاتیشی 6 گێگابایتە ، و بیرگەی ناوەکی 128 
گێگابایتە ، لەگەڵ بیرگەی دەرەکی، وەگەڕخەری ئەندرۆید Android 9 Pieی لەسەر جێگیرکراوە لەگەڵ ڕووکاری EMUI 9.

کامێرای پێشەوە 13 مێگاپێکسڵە، کە چاککاری بۆ کراوە لە قوڵی وێنە و نەرمەواڵەداڕیژی bokeh، کامێرای پێشەوەش واتە سێلفی 24 
مێگاپێکسڵە، کامێراکانیش پشتگیری لە زیرەکی دەستکرد دەکەن بۆ فۆکسی خێرا و خودکار بۆ دیمەنەکان، لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی جوانکاریەکان بۆ وێنە لە نەرمەواڵەی کامێرا.

ڕونمای جۆری full HDیە کە دیزاینی درێژتری بۆ کردووە کە دەبێتە ڕکابەرێکت بەهێز بۆ مۆبایلە مامناوەندەکانی ئەمساڵ، هەروەک پەنجەمۆر و شوێنی بیستۆکەشی هەیە.

مۆبایلی Honor 10 Lite
 شتێکی نایابی جیاواز لە وەشانەکانی هواوەی و ئۆنۆر ئەمساڵ پێشکەشی دەکات ، ئەویش بەردەوامبوونی ئەم وەشانەیە لە کارپێکردنی تەکنەلۆژیای Micro-Bیە بۆ بارگاویکردنەوە، بۆیە بەکارهێنەران تەکنەلۆژیای زۆر خێرای بارگاویکردنەوەی USB C بەدەست ناهێنن، هەروەها بارگاویکردنەوەی بە توانای 10W دەبێت.

بڕیاریشە مۆبایلی Honor 10 Lite بەردەست بێت بە ڕەنگەکای سوور و شین و ڕەش و سپی ، کە وەشانی 4 گێگابایت بۆ بیرگەی کاتی و 
64 گێگابایت بۆ بیرگەی ناوەکی نرخەکەی 202 دۆلار دەبێت، کەچی وەشانی  بەرزتری بە نرخی 274 دۆلار دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here