باشترین نەرمەواڵەکان بۆ دابەزاندنی فایل لەئینتەرنێت - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/02

باشترین نەرمەواڵەکان بۆ دابەزاندنی فایل لەئینتەرنێت

ئینتەرنێت وەکو دەریایەکی فراوانە پڕە لە زانیاری ، بۆیە ئێستا دەتوانین بە نزیکەیی هەموو شتێک لەسەر ئینتەرنێت بدۆزینەوە و لەسەر کۆمپیوتەرەکانمان دایانبەزێنین. بۆیە نەرمەواڵەیەک بۆ دابەزاندنی فایلەکان پێویستە کە بەشیوەیەکی ئاسان و خێرا ئەنجامی بدات.

هەموو پەڕهەڵدەرەوەیەکی ئینتەرنێت دەتوانی هەندێک لە فایلەکەنی پێ داببەزێنیت، بەڵام هەموو شتێکی پێ ئەنجام نادرێت بۆیە هەندێ نەرمەواڵە هەن کە کاری دابەزاندن زۆر بە باشی ئەنجام دەدەن لەسەر وەگەڕخەری ویندۆز، کە هەندێکیان بەپارەن و هەندێکی تریشیان بەخۆڕایین. ئەمانەی خوارەوە باشترینەکانن:


Internet Download Manager
کێ بێت لە ئێمە ئەو نەرمەواڵەیەی بەکارنەهێنابێت IDM! بێگومان باشترین نەرمەواڵەی دابەزاندنە کەدەتوانی فایلە گەورەکانیش بە ماوەیەکی کەم دابەزێنیت ئەگەر ئیتەرنێتەکەت هەندێک خێرا بێت. هەموو جۆرە فایلێک دادەبەزێنێت هەر لە ڤیدیۆ و نەرمەواڵە و هتد.
دەتوانی دابەزاندنەکە ڕابگریت و دووبارە لەهەمان شوێن دەست بە دابەزاندن بکەیتەوە ، چەندین ساڵە بەکاردەهێنرێت و بەکارهێنەران لێی ڕازین، دەتوانی بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ بێ بەرامبەر بەکاری بهێنیت و پاشان لەبەرامبەر پارەیەکی کەم بۆ هەتا هەتایا بەکاری بهێنیت.
ئەمە هەڵبژاردەی دوەمە لە لیستەکەمان ، ڕووکارێکی سادەی هەیە و یەکێکە لە باشترین نەرمەواڵەکان و دەتوانی دابەزاندن ڕاگریت و دووبارە بچیتەوە سەری ، وە دەتوانیت خشتەی دابەزاندن دابنێیت کە چ کاتێک ئەو فایلانەی داتناوە بۆت دابەزێنێت و زۆریتر…

ئەمەشیان ناوی جەی داونلۆدەرە JDownloader کە نەرمەواڵەیەکی بنچینە کراوەیە، کە ڕێگەت دەدات بەخێراییەکی زۆر فایلەکان دابەزێنیت، ئەوەی جیای دەکاتەوە ئەوەیە کە دەتوانی زیاتر لەفایلێک دابەزێنیت لەو ماڵپەڕانەی ڕێگەت نادەن لەهەمان کاتدا زیاتر لە فایلێک دابەزێنیت.

بە باشترین نەرمەواڵەی دابەزاندن و خێراکردنی دادەنرێت و وەکو نەرمەواڵەکانی تر دەتوانی دابەزاندن ڕابگریت و دووبارە بگەڕێیتەوە سەری و خشتە بۆ فایلەکان دابنێیت کە خۆیان لەکاتی دیاری کراو دابەزێنیت.

پشت بە تەکنەلۆژیای P2P دەبەستێت و پشتگیری لە پڕۆتۆکۆلەکانی  HTTP – HTTPS – FTP – MMS – RTSP دەکات.

گوگڵ کڕۆم دابەزاندنی تایبەتی خۆی هەیە بەڵام بۆ دابەزاندنی فایلە گەورەکان گونجاو نیە بۆیە پاشکۆ (Extension)ی Ninja زۆر گونجاوە کە هەر لەناو کڕۆم کاردەکات کە خێراییەکی زۆری هەیە و ئاسانە لەبەکارهێنان و چەندین زمانی تێدایە و ڕکابەرێکی بەهێزی نەرمەواڵەی Downloadmanagerە.

یەکێکە لە نەرمەواڵە بنچینە کراوەکان کە بە سادەیی و قەبارە بچوکی ناسراوە کە بارگرانی لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دروست ناکات، پشتگیری لە 30 زمان دەکات و خیراییەکی باشی هەیە. بەڵام ڕاستەوخۆ ناتوانی فایلەکان ڕاستەوخۆ دابەزێنیت بەڵکو دەبێت بەستەری فایلەکە کۆپی بکەیت و لەناو ئەم نەرمەواڵەیە دایبنێیت.


EagleGet

بە جێگرەوەی نەرمەواڵەی idm دادەنرێت، بێ بەرامبەرە و چالاککردنی ناوێت و پشتگیری هەموو ماڵپەرەکان دەکات و لەگەڵ نەرمەواڵەکانی کڕۆم و فایەرفۆکس و ئەوانی تریش دەگونجێت.

تایبەتمەندی پشکنینی فایلەکانی هەیە پێش ئەوەی بەکاریان بهێنیت بۆ ئەوەی پارێزراوبیت لەهەموو فایلێکی زیانبەخش.

لەکۆتاییدا، زۆری 
نەرمەواڵەکان وایکردووە هەڵبژاردن لەنیوانیان بۆتە کارێکی گران بەڵام ئەگەر تۆزێک پارە جەرج بکەیت ئەوا idm هەڵبژێرە چونکە شایەنیەتی، ئەگەر بەدوای نەرمەواڵەی بێ بەرامبەر دەگەڕێیت ئەوا پێویستە eagleget یان flashget تاقیبکەیتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here