هواوەی وەگەڕخەری فۆشیا تاقیدەکاتەوە - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/02

هواوەی وەگەڕخەری فۆشیا تاقیدەکاتەوە

هواوەی بەمدواییە چەند دەنگۆیەکی لەسەر بڵاوبوویەوە کە گوایە وەگەڕخەری فوشیای گوگڵی تاقیکردۆتەوە لەسەر مۆبایل، کە ئەو وەگەڕخەرە گوگڵ ئێستا گەشەی پێدەدات بۆ ئەوەی جێگەی ئەندرۆید بگرێتەوە، بۆیە تا ئێستا تەنها گوگڵ خۆی تاقیکردۆتەوە و هیچ کۆمپانیایەک تاقینەکردۆتەوە، بەڵام هواوەی دەستپێشخەری کرد و بوە یەکەم کۆمپانیای لە دەرەوەی گوگڵ ئەو وەگەڕخەرە نوێیە تاقیبکاتەوە.

فوشیا بۆ ئەوانەی گوێیان لێ نەبوە ، تازەترین هەولێ گوگڵە بۆ ئەوەی بتوانێت وەگەڕخەرێک بۆ مۆبایل بنیات بنێت کە زۆر پێشکەوتوو بێت و بە دوور بێت لەکێشە و هەرەشەی ئاسایشی ، لەمەشدا پشتی بەستووە بە زمانێکی نوێی نەرمەواڵە داڕێژی (Programming Language) کە لەسەر مایکڕۆکێرناڵی Zircon بنیاتنراوە.

لەمەشدا ئەوە دەردەکەوێت کە هواوەی هەر لە ئێستاوە دەیەوێت خۆی بۆ ئەو وەگەڕخەرە ئامادە بکات و ئەسپی خۆی تاوبدات و لەو کاروانە دوانەکەوێت. ئەمەش شتێکی زیرەکانەیە و پێویستیشە وابکات چونکە هواوەی لە پێشەنگی کۆمپانیاکانە لە بواری مۆبایل و لە ٢٠٢٠ ڕەنگە ببێتە یەکەمین بەرهەمهێنەری مۆبایل لە جیهان، بۆیە دەبێت لە هەموو شتەکان پێشەنگ بێت و هیچ کەلێنێک بۆ ڕکابەرەکانی نەهێڵێتەوە. 

ئەو وەگەڕخەرە دوو ساڵ زیاترە لەژێر پەرەپێدانە، ڕەنگە ئەوەندەی تریش بخایەنێت چونکە گوگڵ نایەوێت لەو کارە هەرەس بێنێت ، چونکە هەرەسهێنانی لەمەدا ڕەنگە ئەندرۆیدیش بخاتە مەترسیەوە.

ئێمەی بەکارهێنەران ئەوە گرنگە لامان کە مۆبایلێکی وا دروست بکرێت چ لە لایەنی ڕەقە کاڵا بێت یان نەرمەواڵا باشترین شتمان بۆ دروست بکەن، بۆیە هیوادارین لەو هەموو دوو دڵی و بێسەرو بەریە دەرمان بهێنن و گۆڕانکاری ڕیشەیی لەو بوارەدا بکەن.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here