هواوەی خەریکی پێسخستنی وەگەڕخەرێکی مۆبایلی تایبەت بەخۆیەتی - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/03

هواوەی خەریکی پێسخستنی وەگەڕخەرێکی مۆبایلی تایبەت بەخۆیەتی


دوای ئەوەی کۆمپانیای ZTE لەلایەن ئەمریکا سزادرا بەهۆی ئەوەی تەکنەلۆژیای ئەمریکای داوەتە ئێران، کە چیتر هیچ کۆمپانیایەکی ئەمریکی بۆی نیە مامەڵە لاگەڵ ئەو کۆمپانیایە بکات، یەکێکیش لەو شتانە وەگەڕخەری ئەندرۆید بوو کە لێی قەدەغەکرا و ئێستا ناتوانێت لە مۆبایلەکانی بەکاریبهێنێت. 

بۆیە هواوەی وەک خۆپارێزیەک ئێستا خەریکی پێشخستنی وەگەڕخەرێکی تایبەت بەخۆیەتی بۆ مۆبایل لەژێر ناوی Kirin OS ، ئەمەش کارێکی زۆر زەحمەتە چونکە ئەگەر بێتوو لەبنیاتنانی سیستەمەکەش سەرکەوتوو بوو ئەوا لە دابینکردنی نەرمەواڵە بۆ وەگەڕخەرەکەی توشی زەحمەتی زۆر دەبێت و ئەگەری سەرکەوتنیشی زۆر کەمە، چونکە دوو ملیۆن نەرمەواڵە ناتوانی لە شەو و ڕۆژێکدا بیهێنیتە نێو وەگەڕخەرەکەت و ئەو هەموو گەشەپێدەری نەرمەواڵەیە ڕازی بکەیت کە نەرمەواڵەکانیان لەگەڵ وەگەڕخەرەکەت بگونجێنن.
پێشتر چەندین کۆمپانیای تر وەکو بلاکبێری و ئێچ پی ویستیان وەگەڕخەری تایبەت بەخۆیان هەبێت بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، کۆتا جاریش مایکڕۆسۆفتیش بە پلان و بودجەیەکی زەبەلاحەوە وەگەڕخەری ویندۆزی بۆ مۆبایل پێشخست و بۆ ماوەیەکی باشیش بەرگەی گرت و کۆمپانیای نۆکیاشی کڕیەوە و چەندین پلانی بازاڕسازی بلیمەتانەی خستە بواری جێبەجێکردنەوە  بەڵام نەیتوانی ئارەزووی بەکارهێنەران بۆ خۆی کێش بکات.
سامسۆنگیش وەگەڕخەری تایزنی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام نەیکردۆتە جێگرەوەی ئەندرۆید تەنها لەهەندێ لە وەشانەکای کاتژمێرە زیرەکەکانی بەکاریهێناوە و لە مۆبایلیش تەنها بۆ ڕووسیا مۆبایلێکی دەرکرد. چونکە دەزانێت کە ناتوانێت وا بەئاسانی سەرکەوتوو بێت.
بۆیە هواوەی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی بەهێزدایە و ئەگەر پلانێکی تۆکمەی نەبێت زۆر بەئاسانی هەرەس دێنێت، بەڵام ئەگەر پلانێکی باشی هەبێت و کاتی تەواوی بۆ تەرخان بکات ڕەنگە سەرکەوتوو بێت، بەتایبەت ئەمە بۆ چینیەکان شتێکی مەحاڵ نیە چونکە لە تاقیکردنەوەی تر دەرچوون لەوانە کاتێک گوگڵ مالپەڕی گەڕانی خۆی لەو وڵاتە ڕاگرت چینەکان خۆیان مالپەڕێکی تایبەت بە گەڕانیان دامەزراند و سەرکەوتنێکی گەورەیان بە دەست هێنا و دامەزرێنەکەشی بووە ملیاردێرێکی بەناوبانگ لە چین و هەموو دنیاشدا ناسرا.

خاڵێکی تریش کە ئەگەری سەرکەوتنی هواوەی زیاتر دەکات، بوونی ژمارەیەکی زۆری نەرمەواڵەداڕێژەرانە لەو وڵاتە کە ئەگەر چین فەرامۆش بکرێت لە لایەن کۆمپانیاکانی ئەمریکاوە ئەوا ئەگەری زۆر هەیە چین بەتەواوی پشت بەخۆی ببەستێت بەتایبەت ئەگەر ئەپڵیش بەرهەمەکانی لەچین قەدەغەبکرێت ئەوا بەیەکجاری چینیەکان ڕوو لە وەگەرخەرە چینیەکان دەکەن کە لەوانەیە دیارترینیان وەگەڕخەرەکەی هواوەی بێت کە ئێستا خەریکی پێشخستنیەتی.

ماوەتەوە بڵێم لەگەڵ ئەو هەموو پێشکەوتنە تەکنەلۆژیەی جیهان، کەچی پەرتەوازیەکی زۆر لەهەموو بوارەکان هەیە کە سەریان لە بەکارهێنەران شێواندووە، ئەگەر بەمشێوەیە بڕوات ڕەنگە زۆر لەمە خراپتر بێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here