سامسۆنگ و هواوەی بەنیازن هەردوو مۆبایلی Galaxy A8s و Nova 4 بەدیزاینێکی جیاواز دەربکەن - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/04

سامسۆنگ و هواوەی بەنیازن هەردوو مۆبایلی Galaxy A8s و Nova 4 بەدیزاینێکی جیاواز دەربکەن


ئاگری ڕکابەری لەنێوان زەبەلاحەکانی بەرهەمهێنەری مۆبایل هەڵگیرساوە بۆ بەدەست هێنانی پلەی یەکەم و ڕاگەیاندنی یەکەم مۆبایل بەتەنها کونێک لەسەر ڕونما بۆ شوێنی کامێرای پێشەوە، لەم میانەیەدا زەبەلاحی کۆری کاتی ئاشکرا کردنی Galaxy A8s ی ڕاگەیاند لە 10ی ئەم مانگە.

پێشتریش هواوەی کاتی کۆنفڕانسی ئاشکرا کردنی مۆبایلی Nova 4ی ڕاگەیاندبوو کە ١٧ی مانگەیە، بۆیە سامسۆنگ کاتی ئاشکراکردنی مۆبایلەکەی خۆی لە پێش هی هواوەی دانا.
هەردوو وەشانی مۆبایلی Galaxy A8s و Nova 4 لە مۆبایلە مامناوەندەکان دادەنرێت، بەڵام هەردوکیان دیزاینێکی نوێیان بۆ ڕونما داهێناوە بۆ ئەمسال کە ئەویش لادانی باشی زیادە (Notch)ی سەرەوەی ڕونمایە و گۆڕینی بە کونێکی بچوکە بۆ کامێرای پێشەوە، بۆ ئەوەی سودی زیاتر لە ڕونما وەربگرن و گەورەتر بێت، سامسۆنگ ناوی ناوە Infinity-O کە بەمدواییە ئاشکرای کردبوو لەگەڵ چەند جۆرێکی تری ڕونما.
هەروەها هەردوو مۆبایل چوارچێوەی بەشی خوارەوەشیان زۆر تەنکە، کامێرای سێلفیەکەش دەکەویتە لای ڕاستی بەشی سەرەوەی ڕنما.
وا بڕیاریشە هەردوو مۆبایل لەچین ئاشکرا بکرێن ، واش پێدەچێت مۆبایلی P30 هەمان دیزاینی ئەم دوو مۆبایلەی هەبێت.




 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here