لاپتۆپی LG Gram بەقەبارەی 17 لەسەر ماڵپەڕی Best Buy بەدیارکەوت - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/04

لاپتۆپی LG Gram بەقەبارەی 17 لەسەر ماڵپەڕی Best Buy بەدیارکەوت


لاپتۆپی LG Gramی نوێ لەسەر ماڵپەڕی Best Buyی ئەلیکتڕۆنی دەرکەوت، پێدەچێت زۆر جێگای سەرنج بێت کە بە قەبارەی 17 ئینج و ڕونمای جۆری IPS بەروونی 2560 × 1600 دەرکەوتووە، گرنگتریش لەمە کێشەکەی کەمترە لە 3 پاوەند.

کەچی لاپتۆپەکانی HP و Dell دوو هێندە کێشی لاپتۆپی LG Gramیان هەیە. بەڵام لاپتۆپی Asus VivoBook Pro کێشی نزیکەی 4.6 پاوەند دەبێت، بەگشتی ئەو لاپتۆپانەی کە قەبارەیان 17 ئینجە جێگرەوەی کۆمپیوتەری سەرمێزن ، بەڵام ئێڵ جی لاپتۆپی Gramی بەکێشی کەمتر لە 3 پاوەند بەرهەم هێناوە بۆ ئەوەی کێسە لە هەڵگرتنی دروست نەبێت.

کۆمپانیای LG دەڵێت بۆ ماوەی 19.5 کاتژمێر دەتوانی بەیەک بارگاویکردنەوە بەکاری بهێنیت، بەگوێرەی لیستی Best Buy، ئەم لاپتۆپە بیرگەی ناوەکی لەجۆری  SSDیە بەقەبارەی 512 گێگابایت و بیرگەی کاتی 16 گێگابایتە ، لەگەڵ یەکەی چارەسەری نەوەی هاشتەمی Gen Core i7 لەلایەن ئیتێلەوە. دەرجەی بیستۆکی هەیە و سێ شوێنی USB-A 3.1 و یەک دەرچەی USB-Cی هەیە لەگەڵ شوێنێکی HDMI ،لەگەڵ شوێنی microSD.
بەڵام ئەو تایبەتمەندیانە تەواو دڵنیانین بەڵام نزیکن لە ڕاستیەوە.
نرخەکەشی 1699.99 دۆلار دەبێت.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here