ئەمازۆن ئامادەی چونە نێو ڕکابەریە.. ئەمجارەیان لەبواری ئۆتۆمبێل و زیرەکی دەستکرد! - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/05

ئەمازۆن ئامادەی چونە نێو ڕکابەریە.. ئەمجارەیان لەبواری ئۆتۆمبێل و زیرەکی دەستکرد!


بەشی پێشخستنی خزمەتگوزاریەکانی ئینتەرنێت لە کۆمپانیای ئەمازۆن Amazon Web Services ئۆتۆمبێلێکی لەسەر شێوەی یاریکردن ڕاگەیاند کە مەبەستی پێی نەرمەواڵە داڕێژەرانە لەبواری زیرەکی دەستکرد و فێربونی خود، بەجۆرێک ئەم ئۆتۆمبێلە بەشێوەیەکی وا نەرمەواڵەڕێژی بۆ کراوە کە پشتگیری لەو تەکنەلۆژیایانە بکات، تێچوەکەشی 399$ دۆلارە بۆ زانیاریش ئێستا بە نرخی 249$ دۆلار نماییش کراوە.

شایەنی باسە بەهۆی ئەوەی کە پشتگیری لە زیرەکی دەستکرد دەکات نەرمەواڵە داڕێژەران دەتوانن ئەوە بەکاربهێنن بۆ جێبەجێکردنی نەرمەواڵەکانیان و لەدونیای ڕاستی بیبینن لەڕێی ئەم ئۆتۆمبێلە کە بەڕێژەی 18\1ی قەبارەی ئۆتۆمبێلی ئاساییە، هەروەک ئەمازۆن خولی وەرزشی و کاسی تایبەت بەو ئۆتۆمبێلە دەکاتەوە بۆ دروست کردنی کەشێکی ڕکابەری و ئاشکراکردنی باشترین نەرمەواڵە داڕێژەران لەبواری شوفێری خودکار.

ماوەتەوە ئەوەش بڵێین کە کەس نازانێت ئەمازۆن دەیەوێت بەهۆی ئەو بیرۆکە نوێیەکەوە بگات بە چ شتێک، بەڵام ئەوە ڕوونە ئەمازۆن نزیک دەبێتەوە لە دروست کردن یان یارمەتیدانی کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێل لە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی خودڕۆ.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here