نایابترین ٩ ماڵپەر بۆ دابەزاندنی نەرمەواڵە - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/06

نایابترین ٩ ماڵپەر بۆ دابەزاندنی نەرمەواڵە

وەکو بەکارهێنەرێکی ویندۆز پێویستیت بە چەندەها نەرمەواڵە هەیە کە باشترینیان و نوێترینیان دابەزێنیت، وە بۆ ئەوەی بەدەستیان بهێنیت پێویستە بڕێک پارە بدەیت لەبەرامبەر بەکارهێنانیان و تۆش هەردەم بەدوای ئەوە دەگەڕێیت کە بێ بەرامبەر بە دەستیان بهێنیت، لە لایەکی ترەوە زۆربەی بەکارهێنەران کە دەیانەوێت نەرمەواڵەیەک داببەزێنن ئەوا یەکسەر لە گوگڵ بۆی دەگەڕێن یان لە کەسانی جیاواز داوای دەکەن کە ئەمەش وادەکات زۆربەی کات توشی نەرمەواڵەی خراپ ببن کە ڤایرۆسی لەخۆگرتوە بێ ئەوەی هەستی پێبکەن، بۆیە هەموو کات لەسەرت پێویستە ئاگاداربیت لە دابەزاندنی نەرمەواڵەکان و باوەڕپێکراوەنیان داببەزێنیت.
لەم بابەتەش ٩ ماڵپەڕت پێدەناسێنین کە نەرمەواڵەی خۆڕایی ویندۆزی لەخۆگرتووە.


1. CNET Download :

ئەم ماڵپەڕە لەساڵی ١٩٩٦ەوە لەلایەن CNetەوە دامەزراوە کە بە یەکێک لەگەورەترین ماڵپەڕە تەکنەلۆژیەکان دادەنرێت، بە بەناوبانگترین ماڵپەر دادەنرێت چوکە ساڵانە ١١٣ ملیۆن سەردانیکەری هەبووە بەپیی لێکۆڵینەوەیەک کە ساڵی ٢٠٠٨ کراوە، دەتوانی لەنێو ژمارەیەکی ئێجگار زۆر نەرمەواڵە بگەڕێیت کە بۆ وەگەڕخەری ماک و لینۆکس و تەنانەت مۆبایلیش نەرمەواڵەی تێدایە.
بەستەری ماڵپەڕی CNET Download


2 . Softpedia :

ئەم ماڵپەڕە لەساڵی ٢٠٠١ بەردەست کراوە کە بێژمار نەرمەواڵەی لەخۆگرتووە تەنانەت نەرمەواڵەی سەرچاوە کراوەشی تێدایە، باشێکی تایبیتیشی بە نەرمەواڵەکانی ماک و لینۆکس تێدایە. دەتوانی بەگوێرەی مێژووی دانان یان دانگدانی بەکارهێنەران یان ژمارەی دابەزاندنەکانی بەدوای 
نەرمەواڵە بگەڕێیت.
بەستەری ماڵپەڕ Softpedia


3 . MajorGeeks :

ئەم ماڵپەڕە بە دیزاینە کۆنەکەیەوە ناسراوە کە لەشێوەی ماڵپەڕی تۆرێنیتی KickAss دەچێت کە خێرایە، جگە لە 
نەرمەواڵە ئامرازی سارەزابوونی ویندۆزی لەخۆگرتووە، هەروەها ئەو نەرمەواڵانەی دایاندەبەزێنیت پشکنینیان بۆ دەکات تا دڵنیابیت لە باشیان و نەبونی ڤایرۆس و ئامنرازە خراپەکانی تر.
بەستەری ماڵپەڕ MajorGeeks


4 . FileHippo :

ماڵپەڕێکی باناوبانگە لەساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە پێکهاتووە لە 
نەرمەواڵە بێبەرامبەر و سەرچاوە کراوەکان ، بەگویرەی ماڵپەڕی Quantcast ئەوا ماڵپەڕی FileHippo کە سەردانیکەری لە ئەمریکا ٣ ملیۆنە و بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەلێکساش بێت لە ١٠٠٠ ماڵپەڕەکانی یەکەمە لە ئاس جیهاندا، ڕۆژانە هەڵدەستێت بەنوێکردنەوەی نەرمەواڵەکان و ئامرازی بچوکت پێشکەش دەکات کە بتوانی نەرمەواڵەکانت بە نوێیی بهێڵیتەوە.
بەستەری ماڵپەر FileHippo


5 . Filepuma :

ئەم ماڵپەڕە لەساتی یەکەم لە ماڵپەڕی FileHippo دەچێت بەڵام ئەوەیان زۆر ساناترە و بە نوێبونەوە بەردەوامەکانی ناسراوە و سێرڤەرەکانی زۆر خێران و هەموویان دەپشکنێت ، تایبەتمەندیەکی باشیشی هەیە کە وەشانە کۆنەکانی 
نەرمەواڵەکان دەهێڵێتەوە و دەتوانی بائاسانی دایانبەزێنیت.
بەستەری ماڵپەر Filepuma



6 . Download Crew :
نەرمەواڵەی ویندۆز و ماک و لینۆکس و ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێسی  لەخۆگرتووە، واپێدەچیت جیاوازبێت و ناسراو نەبێت وەکو ئەوانیتر بەڵام تایبەتمەندیەکی باشی هەیە کە کورتەیەک لەسەت نەرمەواڵەکەت پێدەدات کە وەکو پێناسەیەکە بۆ نەرمەواڵەکە , ماڵپەڕەکە زیاتر لە ٢٧ ملیۆن سەردانیکەری هەیە.
بەستەری ماڵپەڕ Download Crew


7 . File Horse :

بەوە جیادەکرێتەوە کە سادە و خێرایە و ژمارەیەکی بێشومار 
نەرمەواڵەی لەخۆگرتووە و بەشی تایبەت بە نەرمەواڵەکانی ماکی هەیە، لە لایەنە باشەکانی ڕۆژانە نەرمەواڵەکان و کورتەیەک لەبارەیانەوە و وێنەی ناو نەرمەواڵەکان  نوێدەکاتەوە، هەروەها دەتوانی وەشانی کۆنی نەرمەواڵەکان دابەزینیت و سێرڤەرەکانی خێران.
بەستەری ماڵپەڕ File Horse


8 . SnapFiles :

ئەم ماڵپەڕە لەساڵی ١٩٩٧ دامەزاوە وەکو زۆربەیان ژمارەیەکی بێشومار 
نەرمەواڵەی لەخۆگرتووە و هەموویان دەپسکنێت بۆ ئەوەی تۆ بپارێزێت و کورتەیەکیان لەسەر دادەنێت بۆ ئەوەی کاری نەرمەواڵەکە بزانیت، شتیکی باشیشی هەیە کە لیستی ١٠٠ باشترین نەرمەواڵەت بۆ بەردەست دەکات لەگەڵ تازەترین دابەزاندنەکان.
بەستەری ماڵپەڕ SnapFiles


9 . Brothersoft :

ئەم ماڵپەرە زیاتر لە ٢٥٠ هەزار 
نەرمەواڵە لەخۆدەگرێت، جگە لە نەرمەواڵەکانی ویندۆز دەتوانی نەرمەواڵەی ماک و مۆبایل و لینۆکسیش دابەزێنیت، ڕۆژانە ملیۆنێک دابەزاندنی هەیە، بەوە جیادەکرێتەوە کە لە ٦٠ ولات کۆمەڵە سێرڤەرێکی زۆر خێرای هەیە، لەگەڵ هەموو ئەمانەش دەتوانی پێناسەکانی کۆمپیوتەر داببەزێنیت.
بەستەری ماڵپەر Brothersoft

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here