شاومی Xiaomi بازارسازی بۆ مۆبایلێکی نوێ دەکات بەکامێرای 48 مێگاپێکسڵ - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/07

شاومی Xiaomi بازارسازی بۆ مۆبایلێکی نوێ دەکات بەکامێرای 48 مێگاپێکسڵ


لەکاتێکی ڕابردووی ئەمساڵ ، کۆمپانیای Xiaomi هەستا بە دامەزراندنی بەشێک لە کۆمپانیاکە کە ئەرکی پێشخستنی تەکنەلۆژیای وێنگرتنە بۆ بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بۆ  پێشکەشکردنی وێنەگرتنێکی نایاب. Lin Bin کە یەکێکە لەدامەزرێنەرانی شاومی وێنەیەکی ڕێکلامی بڵاوکردەوە کە ئاماژە بەهاتنی مۆبایلێک دەدات بەتایبەت بۆ ئارەزومەندانی وێنەگرتن.

لەڕاستیدا بەگوێرەی ئەو وێنەیە بێت کە بڵاوکراوەتەوە ئەوا لەمانگی داهاتوو مۆبایلەکە ڕادەگەیەنرێت کە کامێرای پشتەوەی 48 مێگاپێکسڵە. Lin Bin بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک ئەو مۆبایلەی بەکارهێناوە و وای باسکردووە ” کە خراپ نیە “.

پێشتریش بۆ یەکەمجار مۆبایلی Nokia 808 PureView کامێراکەی 41 مێگاپێکسڵ بوو، هەروەها هەر ئەمساڵیش مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro بەکامێرای 40 مێگاپێکسڵ ىڵاوکرایەوە. ئەو جۆرە کامێرایە زۆر کەمن بۆیە بە بینینیان سەرسام دەبین.

هەستەوەری یەکەم Sony IMX586 Quad Bayerە کەڕوونیەکەی 48 مێگاپێکسڵە و کۆمپانیای Sony لەمانگی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو. هەستەوەرێکی گەورەیە کە قەبارەکەی 1/2 ئینجە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە پێکسڵی تێدایە کە قەبارەی هەر پێکسڵێکی دەگاتە 0.8µm. هەستەوەری دووەم Samsung Bright GM1 48MPە کە کۆمپانیای سامسۆنگ لەمانگی 10 ڕایگەیەندبوو، ئەویش قەبارەی پێکسڵەکانی 0.8µm بۆ هەر پێکسڵێکە.

ئەم جۆرە هەستەوەرە تەکانەلۆژیانە ، تەکنەلۆژیای لێکدانی پێکسڵەکان بەکاردێنێت بۆ باشترکردنی وێنەکان، بەڵام بەرزی ژمارەی پێکسڵەکان وا دەکات کە نزیکردنەوەی دیجیتاڵی ڕوونایەکی بەرزی هەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، 
Huawei کامێرایەکی تایبەتی داناوە بۆ نزیکردنەوەی دیجیتاڵی لە مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro، جێگای سەرنج دەبێت ئەگەر Xiaomi هەمان هەنگاوی گوگڵ بگریتە بەر کە پشت بەیەک کامێرا ببەستێت بۆ ئەوەی هەموو شتەکان بکات و یارمەتی لە نەرمەواڵە ڕێژی وەربگرێت بۆ چارەسەرکردنێکی چاک بۆ وێنە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here