نوێبونەوەی وۆردپرێس 5.0 بەتەواوی دروستکردنی ماڵپەڕ ئاسان دەکات - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/08

نوێبونەوەی وۆردپرێس 5.0 بەتەواوی دروستکردنی ماڵپەڕ ئاسان دەکات


دوای ساڵانێکی زۆر لەپشت بەستن بە دەستکاریکەریکەر (Editor)ی وۆردپرێس ، پێدەچێت ئەمە بەتەواوی دەگۆڕێت لەمەودوا خاوەن ماڵپەرەکان و لاپەڕەکان بەتایبەتیش ئەوانەی بەزمانی ‌‌عەرەبی یان کوردی دەنوسن ئەوا دەستکاریکەری نوێ دەبینن بە توانای زۆرەوە بۆ ئەوەی کەمتر پشت بە پێوەکراوەکان ببەستن.

کۆمپانیاکە دەستکاریکەری Beboی بنیاتناوە کە ڕێگەیەکی جیاواز پێشکەش دەکات بۆ بنیاتنانی ماڵپەڕەکان، بەجۆرێک هەموو شتێک پشت دەبەستێت بە سندوقەکانی ناوەڕۆک(Blocks) ، لەجیاتی نوسینەوەی کۆد بۆ  دروستکردنی شێوەیەکی دیاریکراو لەسەر ماڵپەڕ یان دانانی وێنەیەک لەسەرەوەی پەڕەکە، کارەکە زۆر ئاسانتر دەبێت بەهۆی بوونی کۆدی نەرمەواڵەڕێژی ئامادەکراو کە دەتوانی لەنێوانیان هەڵبژێریت و دیاری کردنی شوێنەکەی لەسەر ماڵپەڕ، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەمتر پشت بە پەڕەی ئامادەکراو(Template) ببەستیت بۆ ئەنجامدانی ئەو هەنگاوانە و هەمان شتیش لەگەڵ پێوەکراوەکانی ماڵپەڕەکان بۆ باشترکردنی بنیاتنان.

لەگەڵ ئەم نوێبونەوەی دەستکاریکەرەکە (Editors) ، هەموو شتێک ئاسان بووە ئەوەی لەسەرت پێویستە ماڵپەڕەکەت بکەیتەوە و لەڕێگەی دەستکاریکەرەوەکەوە دەتوانی سندوقەکان زیاد بکەیت لەڕێگەی گەڕان لەسەرەوە و زیادکاردنی بۆ شوێنی دیاری کراو و هەروەها قەبارە و کاریگەریەکانیش.

وۆردپرێس لەو دەستکاریکەرە نوێیەی ٢٩ شێوەی جیاواز پێشکەش دەکات بۆ سندوقەکانی ناوەڕۆک و ئاسانکاری زۆری کردووە لە دەستکاری کردن و دانانی لەشوێنی گونجاو، لەگەڵ دابینکردنی دیزاینی جۆراوجۆر بۆ بوارە جیاجیاکان.

جێی باسە خاوەن ماڵپەڕەکان دەتوانن دەستکاریکەرە کۆنەکە 
Classic Editor تا ٢٠٢١ بەکاربێنن. دوا وەشانیش ئێستا کە بەردەستە ئەو شێوە نوێیەیە کە باسمانکردن.






ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here