بەفەرمی: ڕاگەیاندنی مۆبایلی نۆكيا 8.1 بەئەندرۆیدی بنچینەیی One - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/08

بەفەرمی: ڕاگەیاندنی مۆبایلی نۆكيا 8.1 بەئەندرۆیدی بنچینەیی One


گەورەترین گۆڕانکای کە لەم وەشانە کردوویەتی گۆڕینی یەکەی چارەسەری سناپدڕاگۆن 660 بەرزکردنەوەی بۆ سناپدڕاگۆنی 710یە کە بەهێزترینە بۆ مۆبایلە مامناوەندەکان ، کە هەشت ناوکیە و بە لەرەلەری 2.2 گێگاهێرتز کاردەکات بەهاوڕێیەتی یەکەی چارەسەری ڕونما(کارتی شاشە)  ئەدرینۆ 616، کە کارکردنی تا 20% باشتر دەکات و کوالیتی پیشاندانی گڕافیک تا 35% بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکە.

ڕونما 6.18 ئینج بەڕوونی +FHD، بەیارمەتی پشتگیری کردنی تەکنەلۆژیای PureDisplay کە توانای پیشاندانی ناوەڕۆکی دینامیکی HDR10ی نایابی هەیە.
ئەم مۆبایلە نۆکیا 8.1 هەمان کامێرای دوانەیی دەبێت: کە یەکەمیان 12 مێگاپێکسڵە بەدەرچەی f/1.8 و قەبارەی پێکسڵی 1.4 مایکڕۆمەترە کارل زێس پێشی خستووە، لەگەڵ 13 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای دووەم کە وێنەی پۆرترەیتی ئاست بەرز دەگرێت. کامێرای پێشەوە بەڕوونی 20 مێگاپێکسڵ بە نەرمەواڵەڕێژی پێشکەوتوو وێنەی ڕوونی باش دەبەخشێت لە ڕووناکی کەمدا. نەرمەواڵەی کامێرا باری «Bothie» تێدایە کە ڕێگەت دەدات بە وێنەگرتن بە کامێرای پێشەوە و دواوە لەهەمان کاتدا.
تایبەتمەندیەکانی تر: 4 گێگابایت بۆ بیرگەی کاتی و 64 گێگابایت بۆ بیرگەی ناوەکی و دەتوانی بەهۆی بیرگەی دەرەکی زیادی بکەیت. پاتری 3500 مللی ئەمپێرە کە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە 18 وات، شوێنی بیستۆکی 3.5 ملمی هەیە، وە نەوەی پێنجەم لە بلوتوسی لەسەر جێگیر کراوە.

وەشانی ئەندرۆید وەنی لەسەر جێگیر کراوە، کەبنیاتنراوە لەسەر ئەندرۆیدی ئۆریۆ 8.1، بەڵام هەندێک تایبتمەندی ئەندرۆید 9 لەخۆ دەگرێت وەکو ساردکردنەوەی پاتری و چاودێری کردنی بەکارهێنانی (Digital Wellbeing).

نۆکیا 8.1 بەچەند ڕەنگ بەردەست دەبێت: زیوی و شین و نیکلی بڕۆنزی و خاکی پۆڵایین. نرخەکەی نزیکەی 410 دۆلار دەبێت.





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here