ڕاگەیاندنی فەرمی مۆبایلی Galaxy A8S لەگەڵ ڕونمای Infinity-O کەکامێراکەی وەکو چاڵێک لەسەرە - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/10

ڕاگەیاندنی فەرمی مۆبایلی Galaxy A8S لەگەڵ ڕونمای Infinity-O کەکامێراکەی وەکو چاڵێک لەسەرە


هەر وەکو چاوەڕوان دەکرا، سامسۆنگ پەردەی لەسەر مۆبایلە تازەکەی لادا ئەویش مۆبایلی Galaxy A8Sە کە دیزاینێکی تازەی هەیە و یەکەم مۆبایلە بەفەرمی چاڵێکی (وەکو کونێک وایە) لەسەر ڕونماکەی هەبێت بۆ شوێنی کامێرای پێشەوەی، کە دەکەوێتە بەشی سەرەوەی  لای چەپی ڕونماکە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕووبەرێکی فراوانتر بۆ بینین فەراهەم بێت و چوارچێوەی مۆبایل کەمتر ببێتەوە.
ڕونمای ئەم مۆبایلە یەکێکە لەو چەند جۆرە نوێیەی ڕونما کە سامسۆنگ بەمدواییە ئاشکرای کرد ئەویش ڕونمای جۆری Infinity-Oیە کە بەتەکنەلۆژیای IPS LCDی دەوڵەمەند کراوە و قەبارەکەی 6.4 ئینجە بەڕوونی +FullHD.
یەکەی چارەسەری لە جۆری Snapdragon 710یە، کامێرای پێشەوەی 24 مێگاپێکسڵە بەدەرچەی 2.0، قەبارەی پاتریەکەی 3400mAhە پشتگیری لەبارگاویکردنەوەی خێرا Adaptive Fast Charging دەکات.
بیرگەی کاتی 6GB یەن 8GBیە، وە بیرگەی ناوەکی 128GBیە و دەتوانی لەڕێی بیرگەی دەرەکی تا 512GB زیادی بکەیت.
کاتێک دێینە سەر بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە ئەوا پەنجەمۆری لێیە لەگەڵ سێ کامێرا کە یەکەمیان سەرەکیەکەیە بەڕونی 24 مێگاپێکسڵ و دەرچەی 1.7، هی دوەمیش ڕونیەکەی 10 مێگاپێکسڵە بەدەرچەی 2.4، هی سێیەمیش بەڕونی 5 مێگاپێکسڵە  و دەرچەی 2.2 کە ئەمەیان کار لەسەر زانیاری قوڵ دەکات.

هەموو تەکنەلۆژیاکانی پەیوەندی لەخۆگرتووە هەر لە WiFi وبلوتوس  و NFC وتۆڕی پەیوەندی نەوەی سێیەم و چوارەم، شوێنی بارگاویکردنەوەی لەجۆری USB Type-Cیە، وەشانی ئەمدرۆید 8.1 Oreoی لەسەر جێگیرکراوە.

لەچین لە 21 ئەم مانگە بەردەست 
دەبێت بۆ داواکردنی پێشوەختە بەڕەنگەکانی سەوز و شین و خاکی، بەڵام بەداخەوە نرخی تا ئێستا دیار نیە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here