وەنپڵەس وەشانی ماکلارێن لەمۆبایلی OnePlus 6T ڕادەگەیەنێت - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/11

وەنپڵەس وەشانی ماکلارێن لەمۆبایلی OnePlus 6T ڕادەگەیەنێت


کۆمپانیای One Plus بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای McLaren وەشانێکی پێشکەوتوو و نایابی لەمۆبایلی OnePlus 6T ئاشکراکرد، ئەم مۆبایلە لەئەنجامی هاوبەشیەکی ڕاستەقینەی نێوان دروستکەری ئۆتۆمبێلی ماکلارێن و وەنپڵەسی بەرهەمهێنەری مۆبایل هاتە دی بەڵام بەجیاوازی دیاری نێوان تایبەتمەندیەکانیان و بودجەیان، بۆیە مۆبایلێکی تایبەتمەندی بەرز بنیات نراوە کە بیرۆکەی تەواوکاری تێدا جێبەجێ کراوە لە پێشکەشکردنی تاقیکردنەوەیەکی تێکەڵ لە شێوازی هەردوو کۆمپانیادا.

بەقسەکردن لەسەر OnePlus 6T McLaren ئەوا دیزاینێکی دەگمەنی هەیە کە لێهاتوویی هەردوو کۆمپانیای پێوە دیارە، پشتەوەی بریقەدار و لەڕیشاڵی کاربۆنی دروست کراوە، هەرچی تایبەتمەندیەکانی ناوەوەیەتی ئەوا یەکەم شت باسی بکەین بیرگەی کاتیەتی کە 10 گێگابایتە؛ کە بە دووەم مۆبایل دادەنرێت کە ئەم قەبارەیەی هەبێت لەجیهاندا لەدوای مۆبایلی Black Shark لەلایەن شاومیەوە، لەگەڵ بیرگەی ناوەکی 256 گێگابایت و پاتری بەتەکنەلۆژیای Warp Charge 30 بارگاوی دەبێتەوە کە قەبارەکەی 3700 مللی ئەمپێرە لەماوەی 20 خولەک 50%ی مۆبایلەکە بارگاوی دەبێتەوە، شتێکی واشی کردووە کە لەکاتی بارگاویکردنەوە و بەکارهێنانیش مۆبایلەکە گەرم نابێت.

لە 13 ئەم مانگە بەردەست دەبێت لە ئەمریکا و ئەوڕوپا و لەکاتێکی تریش لە چین و هیند و وڵاتە ئەسکەندەنافیەکان بە نرخێک کە لە مۆبایلەکانی تری کۆمپانیاکە بەرزترە کە 699$ دۆلارە بەڵام بەراورد بە تایبەتمەندیەکانی نرخەکەی گونجاوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here