هواوەی ڤیدیۆیەکی ڕێکلامی پێشوەختەی بۆ مۆبایلی Nova 4 بڵاوکردەوە - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/11

هواوەی ڤیدیۆیەکی ڕێکلامی پێشوەختەی بۆ مۆبایلی Nova 4 بڵاوکردەوە


زەبەلاحی چینی هواوەی خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی نوێ بە دیزاینێکی نوێوە کە چاڵێکی لە ڕونماکەی هەیە بۆ کامێرای پێشەوە ئەویش مۆبایلی Nova 4ە لەکۆنفڕانسێکی تایبەت کەلە 17ی ئەم مانگە ڕادەگەیەنرێت، ئێستاش ڤیدیۆیەکی سەرنجراکێشەری بڵاوکردەوە:
یەک بە دوای یەک ڕێکلامی سەرجڕاکێشەر بۆ مۆبایلەکەی بڵاودەکاتەوە، بڕیاریشە لەچین ئاشکرای بکات کە یەکەم مۆبایلە بەو دیزاینە نوێیە بڵاویدەکاتەوە.
هەر بە پێی دەنگۆکانی ڕابردوو مۆبایلی Nova 4 چاڵێک لەڕونماکەی هەیە بەقەبارەی 4.5ملم، لەگەڵ ڕونمایەکی Full HD پڵەس، کە ڕونماکە لە 92%ی لاشەی مۆبایلەکە پێکدێنێت.

هەر لە وێنەکەش دەردەکەوێت کە چوارچێوەی خوارەوە گەورەترە وەک لە لای سەرەوە، پێشدەچێت یەکەی چارەسەری Kirin 980ی لەسەر جێگیر بکرێت، لەگەڵ بیرگەی کاتی 6 گێگابایت.

هەروەها سێ کامێرای لەپشتەوە دەبێت کە هەستەوەرەکانیان 16 و24 و16 مێگاپێکسڵن ، پەنجە مۆریشی دەکەوێتە پشتەوەی مۆبایلەکە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here