هواوەی بەفەرمی مۆبایلی Nova 4ی ڕاگەیاند بەچاڵێک لەسەر ڕونما ! - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/17

هواوەی بەفەرمی مۆبایلی Nova 4ی ڕاگەیاند بەچاڵێک لەسەر ڕونما !


کۆمپانیای هواوەی ئەمڕۆ مۆبایلی نۆڤا 4ی ئاشکرا کرد کە بۆ یەکەم جارە کامێرای پێشەوەی وەکو چاڵێکە لەسەر ڕنما، پێش چەند ڕۆژێکیش بڕاندی سەر بە هواوەی ئۆنۆر هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلی Honor V20 کە ئەویش چاڵێکی لەسەر ڕونمایە بەڵام هیچ زانیاریەکی لەسەر نەداوە لە شێوە و تایبەتمەندیەکانی، وا بڕیارە لە 24ی ئەم مانگە ئەویش ڕابگەیەنێت.
مۆبایلی Nova 4 ڕونمایەکی LCD بەقەبارەی 6.4 ئینج هەیە بە ڕونی 2310x1080 و یەکەی چاروەسەری Kirin 970 و بیرگەی کاتی 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 128گێگابایت.
ئەم مۆبایلە سێ کامێرای  هەیە لە پشتەوە سەرەکیەکەی 48 مێگاپێکسڵە بە دەرچەی f/1.8 و دووەمیشیان 16 مێگاپێکسڵە بە دەرچەی f/2.2 وکە گۆشەی فراوانە و سێیەمیشیان 2 مێگاپێکسڵە بە دەرچەی f/2.4 و ئەویش یارمەتیدەرە بۆ لێڵ کردنی پشتەوەی وێنەی Portrait.
وەشانێکی تری هەیە تەنها جیاوازی ئەوەیە کامێرا سەرەکیەکەی لەجیاتی 48 
مێگاپێکسڵ 20 مێگاپێکسڵە.
جیاوازی ئەم مۆبایلە کامێرای پێشەوەیەتی کە ڕونیەکەی 25 مێگاپێکسڵە بە دەرچەی f/2.0 لەشێوەی چاڵێکە لەسەر ڕونما و کەمترین شوێنی داگیر کردووە. پاتریەکەی 3750 مللی ئەمپێرە و پەنجەمۆری لەپشتەوەیە و شوێنی دەرچەی بیستۆکەی 3.5 ملمی هەیە، وەگەڕخەری Android 9 Pie لەگەڵ ڕووکاری EMUI 9.0ی لەسەر جێگیرکراوە.
لەچین بەنرخی 400 یۆڕۆ بەردەست دەبێت بۆ وەشانی کامێرای 20 مێگاپێکسڵ و نرخی 435 یۆڕۆ بۆ وەشانی کامێرای 48 مێگاپێکسڵ. بۆ ولاتانی تریش هێشتا دیار نیە.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here