بەفەرمی: یەکەم مۆبایل بە بیرگەی کاتی ١٢ گێگابایت - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/18

بەفەرمی: یەکەم مۆبایل بە بیرگەی کاتی ١٢ گێگابایت

پێش چەند هەفتەیەک کۆمپانیا چینیەکانی وەک وەنپڵەس و شاومی یەکەم مۆبایلیان ڕاگەیاند بەبیرگەی کاتی 10 گێگابایت، ئەمجارەش کۆمپانیایەکی تری چینی مۆبایلێکی بۆ یەکەم جار بە بیرگەی کاتی 12 گێگابایت ڕاگەیاند — ئەویش مۆبایلی لێنۆڤۆ Z5 Pro GTیە.
ئەم وەشانە زۆر نایابە یەکەی چارەسەری سناپدڕاگۆن 855 بەڕێوەی دەبات ، بیرگەی کاتی 12 گێگابایتە و بیرگەی ناوەکی 512 گێگابایتە. 
دیزاینەکەی بەشێوەی خلیسکانە بۆ کردنەوەی کامێرای پێشەوەی کە دەکەوێتە پشت ڕونماوە، بۆ ئەوەی ڕووکاری پێشەوەی هەموو ڕونما بێت ، لاشەی دەرەوەی شوشەییە کە ڕەنگی سوو و ڕەش پیشان دەدات وەکو ئۆتۆمبێلەکانی پێشبڕکێ بۆ ئەوەی وا پیشان بدات مۆبایلەکە بۆ خێرایی بنیاتنراوە لەهەموو شتێک زیاتر.
ڕونما سوپەر ئەمۆلید بەقەبارەی 6.4 ئینج کە پەنجەمۆریش لەخۆ دەگرێت و کامێرایەکی دوانەیی لە پشتەوەیە بە ڕونی 16+8 مێگاپێکسڵ، کامێرای دواوەشی دوانەیە بە ڕونی 24+16 مێگاپێکسڵ.
نەوەی پێنجەمی بلوتوس و وایفای لەخۆ دەگرێت، شوێنی دوو سیمکارت ، پاتری 3350 مللی ئەمپێر ، بارگاویکردنەوەی بە دەرچەی USB-C دەبێت، شوێنی دەرچەی بیستۆکەی نیە، ئەندرۆید 9ی لەسەر جێگیرە.

مۆبایلەکە بەردەست دەبێت بەنرخی 390 دۆلار بۆ وەشانی بیرگەی کاتی 6 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 128 گێگابایت ، وە نرخی وەشانی بیرگەی کاتی 12 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 512 گێگابایت ئەوە 650 دۆلار دەبێت.
لەمانگی 15ی یەکی ساڵی داهاتوو لە چین بەردەست دەبێت بۆ داواکاردنی پێش وەختە و لە 24ی هەمان مانگ بڵاودەبێتەوە. بۆ وڵاتانی تریش هیچ ڕانەگەیەنراوە.
تایبەتمەندیەکانی بەکورتی:
ڕونما سوپەر ئەمۆلید 6.4 ئینج بەڕونی 1080×2340 پێکسڵ
سناپدڕاگۆن 855
بیرگەی کاتی/بیرگە: 128/6 – 128/8 – 256/8 – 512/12 
گێگابایت
كامێرا سەرەکی: 24+16 
مێگاپێکسڵ
كامێرا پێسەوە: 16+8 مێگاپێکسڵ
ئەندرۆيد 9
پاتری3350 مللی ئەمپێر
دەرچە USB-C
پەنجەمۆری ڕونما

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here