لێنۆڤۆ هەردوو لاپتۆپی ThinkPad L390 و L390 Yoga ڕادەگەیەنێت - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/19

لێنۆڤۆ هەردوو لاپتۆپی ThinkPad L390 و L390 Yoga ڕادەگەیەنێت


لێنۆڤۆ هەر لەکۆنفڕانسەکەی دوێنێ کە چەند مۆبایلێکی نویی ئاشکرد کرد، دوو لاپتۆپی نوێشی راگەیاند بەناوەکانی ThinkPad L390 وL390 Yoga کە یەکەی چارەسەری نەوەی هەشتەمی ئینتێڵی لەسەر جێگیرکراوە.

ئەم لاپتۆپانە تایبەتمەندی پەنجۆمۆریان هەیە بۆ چونە ژورەوە بۆ ناو ویندۆز و کامێرای IR بۆ لاپتۆپی L390 Yoga، هەردوکیشیان قەبارەی ڕونمایان 13.3 ئینجە بەڕونی FHD و تایبەتمەندی لەمس ، لەگەڵ پشتگیری پێنوسی Active لەلاپتۆپی  L390 Yoga.

هەروەها تایبەتمەدنی پارێزەری  ThinkShield وdTPM 2.0 پێشکەش دەکەن، هەروەها ئامێری Lenovo L390 کامێرای پێشەوەی هەیە، لەگەڵ هەڵبژاردە لەنێوان وەگەڕخەری Windows 10 Home یان Windows 10 Pro.

وا بڕیاریشە هەردوو ئامێری ThinkPad L390 و L390 Yoga بەڕەنگی ڕەش و زیوی بەردەست بن لەم مانگەدا، ئامێری ThinkPad L390 بەنرخی 659 دۆلار دەستپێدەکات، وە ئامێری L390 Yoga بەنرخی 889 دۆلار دەستپێدەکات. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here