هەندێک لە تابلێتەکانی iPad Pro 2018 لەگەڵ کڕینی کێشەی نوشتاونەوەی هەیە - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/22

هەندێک لە تابلێتەکانی iPad Pro 2018 لەگەڵ کڕینی کێشەی نوشتاونەوەی هەیە


ئەگەر ئامێرێکی تابلێتت لە ئینتەرنێت کڕی و لەماڵەوە بۆت ئاشکرا بوو کە هەندێک نوشتاوەتەوە، ئەوە بە کێشەی دادەنێیت؟ باشە، هەموومان بە کێشەی دادەنێین، بەڵام ئەپڵ بە کێشەی دانانێت!
بەگوێرەی ماڵپەڕی The Verge، ئەوا ئەپڵ دوپاتی کردۆتەوە کە ئەو نوشتانەوەیە ئاساییە و بە عەیب ناچێت. بەگوێرەی قسەکانی ئەپڵ چەمانەوەکە کەمە و بەهۆی کاریگەری لاوەکی دروستکردنەوە وای لێهاتوە، بەوردی لەقۆناغی ساردکەرەوە. بەوشێوەیەش بێت بەتێپەڕبوونی کات ئەو چەمانەوەیە زیاد ناکات و کاریگەری لەسەر کارکردنی نابێت. ئەم عەیبەش بە زەق دانانرێت چونکە لەوانەیە هەستی پێنەکەیت.
بە گوێرەی وێنەکەی سەرەوە بێت بەجوانی دیارە بەڵام هەموویان وانین، بەڵام ئەگەر وابوو دەتوانی سەردانی بنکەکانی ئەپڵ بکەیت بۆ ئەوەی بیگۆڕیت، هەندێک کاتیش کارمەندەکانی ئەپڵ بە تێکچونی لایەنی بەکارهێنەر دایدەنێن و دەینرێنە بەشی +AppleCare بۆ چاککردنەوەی.
دیاریش نیە ئەپڵ بەمشیوەیە بەردەوام دەبێت یان بڕیاری خۆی دەگۆڕێت سەبارەت بەو کێشەیە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here