سامسۆنگ بەفەرمی ئامێری Notebook 9 Penی ڕاگەیاند کە 2 لە 1ە - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/21

سامسۆنگ بەفەرمی ئامێری Notebook 9 Penی ڕاگەیاند کە 2 لە 1ە

ئەم ئامێرە لاپتۆپێکی گۆڕاوە کە دوو ئامێر لەیەک ئامێر دایە ئەویش لاپتۆپی Notebook 9 Pen، کە پێنوسێکی لەگەڵ دایە، نەوەی هەشتەمی یەکەی چارەسەری ئینتێلی لەسەر جێگیر کراوە، لەکۆریە ئێستا بەردەستە و لەسەرەتای ساڵی 2019 لەوڵاتانی دونیا بەردەست دەبێت.
ئەم لاپتۆپە دیزاینێکی کانزایی هەیە لەگەڵ لێوارێکی ئەلەمنیۆمی، هەروەک پێنوسی S Pen چالاک دەبێت هەر کە پەنجەت لەڕونمادا بەجۆرێک دوو هێندە خێراترە لە وەڵامدانەوە لە نەوەی پێشووتر.
هەروەها S Pen سێ هەڵبژاردەی هەیە کە دەتوانی دایان بنێیت و پێویستی بە بارگاویکردنەوە نیە و هەر لەگەڵ ئامێرەکەدایە و پێویستی بەکڕین نیە.
یەکەی چارەسەری نەوەی هەشتەمی ئینتێلی Core i7ی لەسەرە، هەروەک پەنجەمۆری هەیە بۆ چونە ناو ویندۆز و هەروەها ناسینەوەی ڕوخساریشی هەیە، تەختەکلیلەکەشی ڕوناکی هەیە.

ئامێری Notebook 9 Pen دوو وەشانی دەبێت، یەکەمیان قەبارەی ڕونمای 13.3 ئینج دەبێت بەڕونی Full HD، وەشانی دوەمیش قەبارەی ڕنماکەی 15 ئینج دەبێت بەڕونی Full HD، بیرگەی کاتی 16 گێگابایتە لەجۆری LPDDR3، وەبیرگەی ناوەکی لەجۆری فلاشە PCIe NVMe SSD کە زۆر خێرایە و قەبارەکەی 512 گێگابایتە.

دوو شوێنی دەرچەی Thunderbolt 3 هەیە کە فرە کارەیە، پاڵپشتی نەوەی نوێی تۆڕەکانی Gigabit WiFi دەکات، هەروەها تایبەتمەندی دەنگی AKGی هەیە، وە دەنگ بەرزکەرەوەی هەیە بە تەکنەلۆژیای زیرەکی ThunderAmp بۆ پاڵپشتی کردنی بەکارهێنەر لە بەرزکردنەوەی دەنگەکان بۆ بەرزترین ئاست، هەروەک بڵندگۆی ستیۆی لەخۆگرتوە بەتوانای 5 W.

سامسۆنگ 3 مانگ بەشداری بێ بەرامبەرت پێدەدات لەنەرمەواڵەی Myscript Nebo بۆ تاقیکردنەوەی تایبەتمەندیەکای پێنوسی S Pen، کە بەکارهێنەر دەتوانێت تێبینیەکان بگۆڕێت بۆ نوسینی کۆمپیوتەری، وە گۆڕینی خشتە ڕونکردنەوەییەکان کە بە دەست کێشراوە بۆ وێنەی زۆر پڕۆفێسناڵ.

هەروەک باسمان کرد ئەم لاپتۆپە لەکۆریە بەردەست، بەنیازیشە بۆ ئەمریکا و چین و  بەڕازیل لەگەڵ هۆنگ کۆنگ لەسەرەتای 2019 بیخاتە بەردەست.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here