شاومی مۆبایلی Mi Play ڕادەگەیەنێت - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/30

شاومی مۆبایلی Mi Play ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای Xiaomi بەم دواییە وەشانی تازەی لەمۆبایلە کەم نرخەکەی خۆی ڕاگەیاند ئەویش Mi Playیە، کە کۆمپانیاکە دیاریەکیشی بۆ بەکارهێنەرانی چین دانابوو کە ئەویش هەموو مانگێک 10 گێگابایت ئینتەرنێت بۆ ماوەی ساڵێک بێ بەرامبەر بەدەست بهێنیت.

مۆبایلی Mi Play لەلایەن Xiaomi بە تێچویەکی زۆر کەم هاتۆتە بەرهەم، کە تەنها بە نرخی 159 دۆلار دەفرۆشرێت، هەروەک سێ ڕەنگی هەیە ئەوانیش ڕەش و سوور و شین.
دیزاینەکەشی بەوە جیادەکرێتەوە کە لێوارەکانی زۆر تەنکە، لەگەڵ بەشی زیادەی سەرەوەی ڕونمای بچوک بۆ کامێرا، هەروەک پشتەوەشی شوشەیە و ڕەنگەکەی بەرەبەرەیە هەروەک مۆبایلی nova 3 لەلایەن هواوەیە.

قەبارەکەی ڕونماکەی 5.84 ئینج، لەگەڵ دوریەکانی 19:9 وە ڕونی 2280 بە 1080 پێکسڵ، ئەم وەشانەی مۆبایلە یەکەی چارەسەری Helio P35 لەلایەن MediaTekەوە لەسەر جێگیر کراوە کە بەتەکنەلۆژیای 12 نانۆمەتر دروست کراوە، لەگەڵ هەشت ناوکی Cortex-A53 بەخێرایی 2.3GHz، وە بیرگەی ڕونمای PowerVR GE8320.
بیرگەی کاتی 4 گێگابایتە و بیرگەی ناوەکی 64 گێگابایتە ، دوو کامێرای لە پشتەوە هەیە کە یەکێکیان 12 مێگاپێکسڵ و یەکێکی تر بەزیرەکی دەستکرد پاڵپشت کراوە، کامێرای پێشەوە 8 مێگاپێکسڵە ، توانای پاتری 3000 mAh پاڵپشتی بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بەتوانای 10W بەدەرچەی microUSB.

نرخەکەی نزیکەی 160 دۆلارە، دیاریش نیە ئەو دیاریەی دایناوە لە دەرەوەی چین بەردەست دەبێت یان نا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here