کۆمپانیای MediaTek یەکەی چارەسەر بۆ مۆبایلە ئاست بەرزەکان دروست دەکات - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/31

کۆمپانیای MediaTek یەکەی چارەسەر بۆ مۆبایلە ئاست بەرزەکان دروست دەکات


ڕاپۆرتێکی نوێ ئاشکرای دەکات کە کۆمپانیای MediaTek پلانی هەیە بەرهەمەکانی خۆی بەرزبکاتەوە و پاڵپشتی بکات بە زیرەکی دەستکرد، بۆ ئەوەی کۆمپانیاکان لە مۆبایلە ئاست بەرزەکانیان بەکاری بهێنن.

ڕاپۆرتێکی Digitimes ئاماژە بەستڕاژیەتی داهاتووی MediaTek دەکات کە پەرە بە چیپەکانی دەدات تاوەکو بتوانێت بگاتە مۆبایلە ئاست بەرزەکانی ئەپڵ و سامسۆنگ و شاومی و ئەوانی تریش، بەکرداریش دەستی کردووە بە قسەکردن لەگەڵیان تا بگەنە ڕێککەوتن بۆ بەکارهێنانیان لە مۆبایلە ئاست بەرزەکان.

بەم دواییەش کۆمپانیای MediaTek بە بەرهەمە باشەکانی دەناسرایەوە کە پێکهاتەی زۆر باشی بۆ بنیاتنانی بەرهەمەکانی بەکار دەهێنا، کە بۆ مۆبایلە مامناوەندەکان بەکار دەهات، بەڵام هیچ بەرهەمێکی نەبوو تا لەمۆبایلە ئاست بەرزەکان بەکاربهاتایە. بەڵام ئەمجارە شتەکان دەگۆڕێت و ئەو ئامانجەش دێنێتە دی و شانبەشانی کۆمپانیای سناپدڕاگۆن بەرهەمی دەبێت وەکو نمونە.

جێی ئاماژەیە MediaTek هەوڵێکی هەبوو بەهۆی چیپی Helio X30ی نایاب بگاتە ئامێرە گرانبەهاکان لەبازاڕ بەڵام نەیتوانی سەرکەوتوو بێت، بۆیە وازی لەم وەشانەی هێنا و چیتر دروست نەکردەوە.

وا بڕیاریشە تەنها کارەکانی بۆ مۆبایل نەبێت، بەڵکو کار بۆ چونە نێو ڕکابەری بواری کۆمپیوتەر و پەیوەندی و ئۆتۆمبێلی زیرەک و هیتریش بکات، کە ئەمەشیان پشت بە تەکنەلۆژیای زیرەک دەبەستێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here