لای زۆرێکمان ئاشکرایە کە هەندێک لە نەرمەواڵەکان ئێستا قازانجی ملیۆنەها دۆلاریان هەیە هەموو ساڵێک، لەم میانەیەشدا نەرمەواڵەکان لە بازاڕی ئەپڵ ستۆر سەدەها ملیۆن دۆلاریان دەستکەوتووە ئەمساڵ. جێی ئاماژەیە کە نەرمەواڵەکانی پەخشی ڤیدیۆ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەڕیزبەندی پێشەوەن لەگەڵ بوونێکی دیاری کۆمپانیا چینیەکان - نیوەی نەرمەواڵەکان لەم لیستە - ئەمەش ئەمە ڕوندەکاتەوە کە بوونی بەکارهێنەرە چینیەکان لەبازاڕی چینی زۆر گرنگە بۆ قازانج کردنی زۆرێک لە نەرمەواڵەکان وە لەنێوانیشیان نەرمەواڵە چینیەکان.
پلەی یەکەم: 790.2 مليۆن دۆلار – Netflix
خاوەندارێتی: Netflix
کۆمپانیای Netflix لە ساڵی 1997 دامەزراوە بەهۆی Reed Hastings و Marc Rudolph کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بەکرێ DVD وەربگرن لەڕێگای ئینتەرنێتەوە و هاتنەوەی بە پۆستە بۆ دەرگای ماڵیان، ئێستاش پاش 21 ساڵ Netflix بووەتە ناوەندێکی گەورەی ڤیدیۆ پەخشکردن لەسەر ئینتەرنێت.
پلەی دووەم: 490 مليۆن دۆلار – Tencent Video
خاوەندارێتی: کۆمپانیای تێنسێنت تينسنتی چینی
ماڵپەڕی/نەرمەواڵەی چینی بۆ پەخشی ڤیدیۆ زیاتر لە 500 مليۆن بەژداربووی مانگانەی چالاکی هەیە و 63 مليۆن بەشداربووی هەیە، پێشبینیش دەکرێت کە داهاتی گەیشتۆتە 18.3 مليار يوان بەکۆتایی هاتنی ساڵی 2017.
پلەی سێیەم: 462.2 مليۆن دۆلار – Tinder
خاوەندارێتی: (Match Group (IAC
لەساڵی 2012 گەشەی پیدراوە لەلایەن Hatch Labs و بەگەیشتن بە ساڵی 2014 نزیکەی یەک ملیار “swipe” کراوە لە ڕۆژێکدا.
پلەی چوارەم: 420.5 مليۆن دۆلار – iQiyi
خاوەندارێتی: کۆمپانیای بايدو Baidu
بۆ پەخشی ڤیدیۆ لەڕێی ئینتەرنێتەوە بنکەکەی لە بێجینگی چینە لە 22ی 4ی ساڵی 2010 دەستی بەکار کرد، یەکێکە لەگەورەترین ماڵپەڕەکانی پەخشی ڤیدیۆ لەئینتەرنێت لەجیهان لەگەڵ 6 مليار کاتژمێر سەیرکردنی ڤیدیۆ هەموو مانگێک و زیاتر لە 500 مليۆن بەکارهێنەری چالاک مانگانە.
پلەی پێنجەم: 264.5 مليۆن دۆلار – Kwai
خاوەندارێتی: Kuaishou
ئەم نەرمەواڵەیە لەساڵی 2011 دەرچوو بنکەکەی لەبێجینگی چینە و زیاتر لە 700 مليۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە و 120 مليۆن بەکارهێنەری چالاکی ڕۆژانەی هەیە.
پلەی شەشەم: 244.2 مليۆن دۆلار – YouTube
خاوەندارێتی: Google
پێویستی بەباس کردن نیە هەموو کەسێک دەتوانێت ڤیدیۆ پەخش بکات تێیدا و پەخشی ڕاستەوخۆشی هەیە، لەلایەن سێ کەسەوە لەساڵی 2005 دامەزرا.
لەساڵی 2006 بووە موڵکی گوگڵ بەبڕی 1.65 مليار دۆلار.
پلەی حەوتەم: 225.7 مليۆن دۆلار – Pandora
خاوەندارێتی: Sirius XM
ناسراویشە بەناوی ڕادیۆی ئینتەرنێتی پاندۆڕا Pandora Internet Radio کە ڕادیۆ لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەخش دەکات، لەگەڵ مۆسیقا و تەنها لەئەمریکا بەردەستە ئێستا، دەتوانی کۆمێنت یان بەدڵ بوون و بەدڵ نەبوون هەڵبژێریت لەکاتی گوێگرتن.
پلەی هەشتەم: 192.9 مليۆن دۆلار – Youku
خاوەندارێتی: گروپی عەلی بابای چینی
یەکێکە لەگرنگترین ناوەندەکانی پەخشی ڤیدیۆی ڕاستەوخۆ لنێو ئینتەرنێت کە بنکەکەی لە بێجینگی چینە، زیاتر لە 500 مليۆن بەشداربووی چالاکی مانگانەی هەیە و 800 مليۆن بینەری ڤیدیۆی ڕۆژانە.
لەسەرەتا تەنها ڤیدیۆی بەکارهێنەرانی پەخش دەکرد بەڵام ئێستا ڤیدیۆی تایبەتی لایەنی فەرمی و نایاب پەخش دەکات لەزیاتر لە 1500 بەرهەمهێنەر، بەگەورەترین پەخشی ڤیدیۆ دادەنرێت لەچین.
بە یوتیوب و نێتفلێکس و هولوی چین ناسراوە، چونکە هەموو خزمەتگوزاریەکانی ئەوانە پێشکەش دەکات.
پلەی نۆیەم: 159.7 مليۆن دۆلار – QQ
خاوەندارێتی: کۆمپانیای Tencent
گەورەترین و نوێترین خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە لە چین لەساڵی 1998 دامەزراوە، خزمەتگوزاری زۆرە وەکو دابینکردنی یاری کۆمەڵایەتی لەسەر ئینتەرنێت، مۆسیقا، بازاڕکردن، فیلم، نەرمەواڵەی گفتوگۆی بەکۆمەڵ و دەنگ.
ماڵپەڕی شەشەمە لەجیهان لەژمارەی سەردانیکەران ، لە 2009 بەکارهێنەرانی QQ Instant Messenger گەیشتە 990 مليۆن بەکارهێنەر و ژمارەی بەکارهێنەرە جالاکەکان گەیشتە 448 مليۆن.
پلەی دەیەم: 132.8 مليۆن دۆلار – Hulu
خاوەندارێتی: پڕۆژەیەکی هاوبەشە لەنێوان Comcast و Disney و Twenty-First Century Fox
کۆمپانیایەکی ئەمریکیە بۆ پەخشکردن لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە لەڕێگای ئامێرە جیاوازەکانەوە، پەخشی راستەوخۆی زنجیرەکان دەکات لەڕێگەی تۆڕی تەلەڤزیۆنە تایبەتەکانەوە.
ئێستاش ڕکابەری نێتفلێکس و ئەمازۆن پڕایم دەکات، پەخشی بێ بەرامبەری هەیە بەڵام بەڕێکلامەوە، بەڵام لەبەرامبەر بڕێک پارە دەتوانی بێ هیچ ڕێکلامێک سەریری ڤیدیۆکان بکەیت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق