ڕاگەیاندنی فەرمی مۆبایلی Huawei Y7 Pro 2019 بە یەکەی چارەسەری Snapdragon 450 - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/01/02

ڕاگەیاندنی فەرمی مۆبایلی Huawei Y7 Pro 2019 بە یەکەی چارەسەری Snapdragon 450

کۆمپانیای Huawei ڕێگا ڕاستەکەی هەڵبژاردووە بۆ گەیشتن بە گەورەترین بەرهەمهێنەری مۆبایل لەجیهان. پاش تەنها چەند ڕۆژێک لەبڵاوکردنەوەی مۆبایلی Huawei P Smart 2019 لە ئەوڕوپا، کۆمپانیای چینیەکە بڕیاریدا چیتر نەوەستێت و هەستا بەئاشکراکردنی برا بچوکەکەی کەناوی Huawei Y7 Pro 2019یە، بەلایەنی کەم لە ڤێتنام.

مۆبایلی Huawei Y7 Pro 2019ی نوێ لەدیزاین بە مۆبایلی Huawei P Smart 2019 دەچێت، بەڵام لەتایبەتمەندی جیاوازیان هەیە. 
تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Huawei Y7 Pro 2019:

ڕونما: لەجۆری LCD بەقەبارەی 6.26 إئینج بەڕونی +HD بە بەشە زیادەکەی سەرەوە دەناسرێتەوە بۆ شوێنی کامێرای پێشەوە.
یەکەی چارەسەر: لەجۆری Snapdragon 450یە.

بیرگەکان: کاتی 3GB، وە بیرگەی ناوەکی 32GB دەتوانی فراوانی بکەیت لەڕێی MicroSD.

پاتری:  بەتوانای 4000mAh.

کامێرا: 
پێشەوە بەڕونی 16 مێگاپێکسڵ.
هی دواوە دوانەیە یەکەمیان 13 مێگاپێکسڵ و هی دووەم مێگاپێکسڵ بە دەرچەی 2.0.
وەگەرخەر: ئەندرۆید Oreo لەگەڵ ڕوکاری EMUI 8.2.

تەکنەلۆژیاکانی تر:
بلوتوس 4.2 بوونی WiFi 2.2GHz، لەگەڵ تۆڕەکانی نەوەی سێیەم و چوارەم. پەنجەمۆری لاداوە لەجیاتی ئەوە تایبەتمەندی ناسەرەوەی ڕوخسار Face Unlockی داناوە تاوەکو ڕێگا کۆنەکان لابدات و ڕێگای نوێ و کاریگەر فەراهەم بکات.

بەگشتی،  کۆمپانیای Huawei مۆبایلی Huawei Y7 Pro 2019 لەماڵپەڕی فەرمی خۆی لەڤێتنام بڵاوکردۆتەوە، لەگەڵ بازاڕی Lazada.

نرخی ئەم مۆبایلە 170 دۆلارە. بەڕەنگەکانی شین و ڕەش بەردەست دەبێت لە 25ی ئەم مانگە، کڕیارانیش بڵندگۆیەکی بێتەل بەدەست دێنن وەک دیاریەک لە لایەن کۆمپانیاوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here