فرۆکەی بۆینگ 777Xی تایبەت ببینە کە نرخەکەی 400 مليۆن دۆلارە - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/01/03

فرۆکەی بۆینگ 777Xی تایبەت ببینە کە نرخەکەی 400 مليۆن دۆلارە

کۆمپانیای بۆینگ بۆ دروستکردنی فڕۆکە بەمدواییە فرۆکەی 777Xی بازرگانی خستە ڕوو کە لاشەیەکی درێژی هەیە بۆ ئەوەی جێگای فڕۆکەی 747ی زەبەلاح بگرێتەوە، پێش ئەوەی کۆمپانیا ئەمریکیەکە وەشانە تایبەتەکەی لەپێشانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رابگەیەنێت کە تایبەتە بە پیاوه بازرگانەکان  لەدوبەی پێش چەند ڕۆژێک.

بەپێی پلانیش دەبێت 777X ببەدوو وەشان بەردەست بێت ئەوانیش 8-777ی بچوک و  9-777ی گەورە، بەجۆرێک مەودای یەکەمیان 21,565 كم دەبێت، وە ئەوەی دوەمیشیان مەودای 20,438 كم دەبێت، کەئەمەش بەهەزارەها کیلۆمەتر مەودای زیاترە لە وەشانە بازرگانیەکە کە بەمەش دەبێتە فڕۆکە تایبەتی خاوەن بەرزترین مەودا لەجیهان وەدەتوانێت بفڕێت لە سیاتڵەوە بۆ دوبەی و بەپێچەوانەشەوە بێ وەستان بێ پشودان بەپشت بەستن بە بزوێنەری GE9X کەسوتانی سوتەمەنی باشتر دەکات بەڕێژەی 5% لەگەڵ کەمکردنەوەی بەهەدەرچونی.
فڕۆکەی 777X درێژیەکەی دەگاتە 71.9 مەتر لەگەڵ پشتەوەی بەبەرزی 2.4 مەتر و پانی 6 مەتر، وە ڕوبەری ناوەوەی بەڕێژەی گەورەتر 324.7 مەتر چوارگۆشە.

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا بەشی ناوەوەی شێوازێکی دیاریکراوی بۆ جێگیرنەکراوە، بەڵام هەندێک کۆمپانیا شێوەی پێشبینی کراوی پێشکەش کردووە، کەبێگومان بەملیۆنەها دۆلارە، سەڕەڕای نرخی فڕۆکەکە کە دەگاتە 400 مليۆن دۆلار.













ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here