لاپتۆپی یاری ڤیدیۆیی Alienware m17 - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/01/09

لاپتۆپی یاری ڤیدیۆیی Alienware m17

ئامێرەکانی Alienware m15 نوێبونەوەیان بەخۆوە بینیوە لەقەبارە و تایبەتمەندیەکان لەپاییزی ڕابردوو وە ئێستاش کاتی قسەکردنە لەسەر Alienware m17 بۆ ئەوەی ڕکابەریەکە نوێببێتەوە لەگەڵ ئامێرەکانی Razer و MSI. لاپتۆپی Alienware m17 تەنکترین و بەرزترین ئامێرەکانی کۆمپانیای Dellە لەئامێرە گواستراوەکان، بەجۆرێک ڕونماکەی بوەتە 17.3 ئینج بەئەستوری 23 ملم و کێشی 2.4 کگم بەنزیکەیی.

چەند هەڵبژاردەیەکت لەپێشە بۆ ئەو ئامێرە، سێ هەڵبژاردەی یەکەی چارەسەری ئینتێڵی نەوەی هەشتەمت هەیە ئەوانیش i5-8300H, i7-8750H و i9-8950HK. بەڵام سەبارەت بەبیرگەی ڕونما (کارتی شاشە) 4 هەڵبژاردەت هەیە ئەوانیش GTX 1050 TI, RTX 2060, RTX 2070 Max-Q و RTX 2080 Max-Q. بیرگەی ناوەکی هەموویان لەجۆری SSDیە بەچەند هەڵبژاردەیەک و بیرگەی کاتیش تا 32 گێگابايت.
سەبارەت بەڕونماش Dell دوو هەڵبژاردەی خستوەتە ڕوو بەڕوونی 1920×1080 ڕێژەی نوێبونەوەی 60HZ و ئەویتریش بەڕوونی 3840×2160 بەهەمان ڕێژەی نوێبونەوە.

هەروەها Dell ئەوەشی لەپێشانگای سێس CES 2019 ڕاگەیاند کە ئامێری Alienware m15 نوێبونەوەی بۆ دێت لەبیرگەی ڕونما دەبێتە RTX بۆ هەر سێ جۆر وە یەکەی چارەسەریش دەبێتە ئینتێڵ i9.
نرخی Alienware m17 دەستپێدەکات لە 1649.99 دۆلار. وە ئامێری Alienware m15ی نوێکاروە دەستپێدەکات لە 1579.99 دۆلار، هەموویان لە 21ی ئەم مانگەوە بەردەست دەبن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here