CES2019: ئەیسەر ئامێری Acer Predator Triton 900 ڕاگەیاند - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/01/09

CES2019: ئەیسەر ئامێری Acer Predator Triton 900 ڕاگەیاند

ئایا پێت وایە سەیرترین ئامێرت بینیبێت؟ کۆمپانیای Acer ئامێرێکی سەیری ڕاگەیاندووە ئەویش ئامێری Acer Predator Triton 900. ئەمەیان وەک هەر ئامێرێکی تر نیە جۆرەکەی تایبەتە کە چوار جۆر بەکارهێنانی جیاوازی هەیە هەموویان بە تایبەتمەندی بەرزەوە. بەکارهێنانی سەرەکی وەک لاپتۆپە، دەتوانی وەک تابلێتیش بەکاری بهێنیت یان وەک باری ڕونمای پیشاندان کە Acer ناوی ناوە Ezel Mode کە تایبەتە بەو یاریانەی کە بە لەمس کاردەکەن.

ڕونمای ئامێری Acer Predator Triton 900 قەبارەکەی 17 ئینجە لەجۆری IPS کە بەلەمس کاردەکات بەڕونی 4K لەگەڵ پشتگیریکردنی تەکنەلۆژیای G-Sync. وە بێگومان ڕونماکە لەگەڵ ئەوەی پاڵپشت کراوە بە تایبەتمەندی G-Sync هەم پاڵپشت کراوە بە  بیرگەی ڕونمای Nvidia لەجۆری RTX 2080 لەگەڵ یەکەی چارەسەری ئینتێڵ زنجیرەی i7ی نەوەی هەشتەم ، بیرگەی ناوەکی SSD لەجۆری NVMe لەگەڵ هەڵبژاردەی بیرگەی کاتی تا 32 گێگابایت لەجۆری DDR4.
نرخی Acer Predator Triton 900 لە 3999 دۆلارەوە دەست پێدەکات بۆ کەمترین تایبەتمەندی.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here