CES2019: تەلەڤزیۆنی LG کە کە وەکو کاغەز لول دەدرێتەوە! - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/01/08

CES2019: تەلەڤزیۆنی LG کە کە وەکو کاغەز لول دەدرێتەوە!

پاش ئەوەی لە پێشانگایەک لەماوەی ڕابردوو تەلەڤزیۆنێکی نوشتاوەی نماییش کردبوو ، ئەمجارە بەتەواوی تەلەڤزیۆنەکەی لە پێشانگای نێودەوڵەتی سێس لە ئەمریکا ڕاگەیاند کە ئامادەیە بۆ فرۆشتن.

تەلەڤزیۆنەکە لەخێزانی OLED TV R دەبێت بەقەبارەی 65 ئینج کە دەیبینی وەکو ڕونمایەکی یاساییە بەڵام کاتێک دوگمەی تایبەت دادەگرێت یەکسەر ڕونماکە لول دەخواتەوەو دەچێتەوە ناو یەک لە شوێنی تایبەت بەخۆی لەخوارەوەی تەلەڤزیۆنەکە.



ڕونماکە بڵندگۆی بەتوانای 100واتی لەخۆ گرتوە بەتەکنەلۆژیای Dolby Atmos کە دەنگێکی ڕونی بەرز دەبەخشێت، جگە لەلولپێچبونەوەی بارێکی تریشی هەیە پێی دەڵێن line mode کە بەشێک لەڕونماکە تەرخان دەکات بۆ کاتژمێر یان کارپێکردنی مۆسیقا و پیشاندانی وێنە، توانای کارکدنی هەیە تا 50 هەزار جار نوشتانەوە بەڵام ماوەی کارکردنی دیار نیە کە دەکاتە چەند.

سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی تری هەروەکو ڕونماکانی تری LGی بەمدواییەیە OLED بەپشتگیری 4K بە 120 چوارچێوە لە چرکەیەکدا و نەوەی دوەمی یەکەی چارەسەری Alpha 2 لەگەڵ وەشانی کۆتایی لە وەگەڕخەری LG ناسراو بە WebOS کە یاریدەدەری ئەلێکسای لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە AirPlay 2 و HomeKit دەکات.

کۆمپانیا نرخی ئاشکرا نەکردووە بەڵام لە نیوەی دوەمی ئەمساڵ بەردەست دەبێت.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here