CES 2019: ئەیسوس ئامێری Asus Rog Mothership ڕاگەیاند - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/01/08

CES 2019: ئەیسوس ئامێری Asus Rog Mothership ڕاگەیاند

کۆمپیوتەری Asus Rog Mothership بەیەکێک لەسەرنجڕاکێشترین ئامێرەکانی پێشانگای سێس دادەنرێت لەڕۆژی یەکەمی پێشانگای CES 2019 کە هەموو تایبەتمەندیەکان لەیەک کۆمپیوتەر کۆدەکاتەوە. هەروەکو تابلێتی Surfaceی مایکڕۆسۆفتە بەڵام ئەمەیان بۆ یاریزانان ئاڕاستە کراوە بەتایبەتمەندی زۆر بەرزەوە و توانای شکاندنی خێرایی یەکەی چارەسەری هەیە و ڕونمایەکی گەورەی هەیە بە قەبارەی 17.3 ئینج. تێکەڵەیەکی سەیرە پێشتر لەسەری ڕانەهاتووین بەڵام بێگومان جێگای سەرسامیە.

ئامێری Asus Rog Mothership بەڕونمای 17.3 ئینج دێت بەڕونی 1080P بەڕیژەی نوێىونەوەی 144HZ کاتی وەڵامدانەوەی 3ms لەگەڵ پشتگیری تەکنەلۆژیای G-Sync لە Nvidia لەگەڵ کارکردن بەبیرگەی ڕونمای بەهێزی هەمان کۆمپانیا RTX 2080. بەهێزی ئامێرەکە بەوەندەوە ناوەستێت ، بە بەهێزترین یەکەی چارەسەری ئینتێڵ پشتگیری کراوە ئەویش i9-8950HK لەگەڵ ئەوەش Asus دەڵیت توانای شکاندنی خێرایی هەیە بەوەش خێرییەکی زۆر بەرزی دەبێت و توانایەکی خەیاڵی دەبەخشێت و ساردکەرەوەیەکی زۆر تایبەتیشی بۆ دانراوە بەتایبەت لەکاتی کاکردنی ئامێرەکە بە شێوەی ئاسۆیی.
سیستەمی بیرگەی ناوەکی لە ئامێری Asus Rog Mothership بۆ 3 هەڵبژاردەی SSD دابەش دەبێت لەجۆری NVMe کە جیاوازە بەگوێرەی قەبارەکەی بەگوێرەی داواکردن و نرخ، وە تا 64 گێگابایت دەتوانی بیرگەی کاتی داوابکەیت لەجۆری DDR4. ئەیسوس کامێراشی بۆ پێشەوەی ئامێرەکەی داناوە کەتایبەتمەندی Windows Helloی لەخۆ گرتوە بۆ ناسینەوەی ڕوخسار، هەروەها دەرچەی Thunderbolt 3 USB-Cی هەیە لەگەڵ دەرچەیەکی USB-Cی ئاسایی و 4 دەرچەی USB-A لەگەڵ دەرچەی HDMI و شوێنێک بۆ بیرگەی دەرەکی SD Card. لەگەڵ ئەو هەموو هەڵبژاردەیە Asus دەرچەی بارگاویکردنەوەی بەتوانای 280 وات فەراهەمکردوە بۆ دابینکردنی وزەی پێویست بۆ ئامێرەکە.
ئەم ئامێرە چەند خاڵێکی تری باشی هەیە لەوانە بونی ڕاوەستێنەرێک لە پشتی کەهەر لەسەر شوێنێکت دانا خۆی خودکارانە دەبێتەوە هەروەها تەختەکلیلی هەیە و دەتوانی پێیەوە ببەستیت و لە دورەوەش بەکاری بهێنیت.

بێگومان کێشی ئامێرەکە زۆرە کە 4.5 کگم دەبێت کە ئەمەش بۆ ئامێرێکی شێوە تابلێتی زۆرە، سەبارەت بەنرخیش ئەوا هیچی ڕانەگەیاندوە بەڵام بڕیارە لە چارەگی یەکەمی 
2019 بەردەست ببێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here