CES 2019: ئەیسوس لاپتۆپی Chromebook Flip C434 ڕادەگەیەنێت - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/01/07

CES 2019: ئەیسوس لاپتۆپی Chromebook Flip C434 ڕادەگەیەنێت


کۆمپانیای ئەیسوس لەپێشانگای CES 2019 نوێترین وەشانی خۆی لە زنجیرەی Chromebook ڕاگەیاند ئەویش Flip C434ە، پارچەکانی تایبەتمەندی بەرزکراوەتەوە لەچاو وەشانی پێشوو.
ڕونمای 12 ئینجە و چوارجێوەی زۆر تەنکە، ڕونماکە دەتوانی تا 360 پلە بیجوڵێنیت و وەکو تابلێتێک بەکاری بهێنیت، هەڵبژاردەی پێبەخشیویت لەیەکەی چاوەسەری نەوەی هەشتەم کە کۆتا وەشانە هەبێت لەسەر لاپتۆپەکان لەزنجیرەی Y ئەوانیش (i7-8500Y وi5-8200Y یان M3-8100Y) ،مبیرگەی کاتی 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 128 گێگابایت و دەتوانیت زیادی بکەیت بەهۆی microSD.
تا ئێستا هەموو تایبەتمەندیەکانی وەکو وەشانی پێشووە، بەڵام زیاد لەوە ئەمجارە لاپتۆپی Chromebook Flip C434 دەرچەی USB لەجۆری A بۆ جێگیر کردووە بۆ ئەوەی بتوانی ئامێرە کۆنەکان لەگەڵی ببەستیتەوە، سەڕەڕای ئەوەش دوو دەرچەی جۆری USB لەجۆری C هەیە کە بۆ بارگاویکردنەوەش  بەکاردێت.

لەچەند مانگی داهاتوو بەنرخی 569$ دۆلار بە وەسانی سەرەکی بەردەست دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here