ڤیڤۆ لەچەند ڕۆژی ڕابردوو سەرنجی بۆ مۆبایلێکی بێ دوگمە و دەرچە و هیچ کونێک ڕادەکێشا ، بەڵام پێدەچێت کۆمپانیای Meizu پێشی کەوت بە مۆبایلی Zero.
مۆبایلی Meizu Zero دوگمەی دەنگ بەرزکردن و نزمکردن و پێکردنی نیە لەجیاتی ئەمە لە تەنیشتەکانی بەلەمس ئەو کارانەت بۆ دەکات وەک ئەوەی کۆمپانیای HTC لەمۆبایلی U12+ پێشکەشی کرد.
تەنانەت شوێنی سیمکارتیشی نیە Meizu تەکنەلۆژیای سیمکارتی ئەلیکتڕۆنی eSim بەکارهێناوە کەلەمۆبایلی گوگڵ پێکسڵ و کۆتا ئایفۆن هەیە.
هەروەک شوێنی microUSB یان USB Type C نیە کە بۆ بارگاویکردنەوە بەکاردێت لەجیاتی ئەوە تەنها لەڕێی بارگاویکردنەوەی بێتەلی خێرا بارگاوی دەکرێتەوە.
هەروەها بڵندگۆی پەیوەندی کردنیشی نیە کۆمپانیای Meizu پشتی بەتەکنەلۆژیای دەنگ لەڕونماوە بەستووە.
ڕونمای جۆری OLEDی بەقەبارەی 5.99 ئینجی لەسەرە و یەکەی چارەسەری Snapdragon 845 و دوو کامێرای پشتەوەی 12 مێگاپێکسڵ و کامێرایەکی سێڵفی 20 مێگاپێکسڵی لەسەر جێگیرکراوە.
پەنجەمۆری لەڕونمایە و دژە ئاو و تۆزە IP68 و تایبەتمەندیەکانی تر و نرخەکەشی ئاشکرا نەکردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق