Vivo بەفەرمی مۆبایلی Apex 2019ی ڕاگەیاند کەیەکەم وەشانە پشتگیری تۆڕی 5G دەکات - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/01/24

Vivo بەفەرمی مۆبایلی Apex 2019ی ڕاگەیاند کەیەکەم وەشانە پشتگیری تۆڕی 5G دەکات


کۆمپانیای Vivo وەشانی یەکەمی لەمۆبایلی Apex ئاشکراکرد کە هەمان شێوەی وەشانی پارساڵی هەیە، دیزاینی ئەم مۆبایلە لەڕونمایەکی تەواو خۆی دەبینێتەوە، لەگەڵ چوارچێوەیەکی زۆر تەنک، لەگەڵ دیزاینێکی سادە و دیار کە هیچ دوگمەیەک و دەرچەیەکی نیە، هەروەک بە دیزاینی Super Unibody جیادەکرێتەوە کە شوشەی چەماوەیە.

Apex 2019 هیچ دەرچەیەکی بیستۆکە و USB-C نیە، بارگاویکردنەوەی لەڕێگەی گەیەنەرێکی موگناتیسیە لەپشتەوەی مۆبایلەکەوە دەبێت، کە پشتگیری گواستنەوەی زانیاریەکانیش دەکات.

ئەم مۆبایلە یەکەمین مۆبایلە کە پشتگیری لەتۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات، کە چیپی مۆدێمی X50 5G لەلایەن کوالکۆمەوە لەسەر جێگیرکراوە، کۆمپانیای Vivo دوپاتی کردۆتەوە کە مۆبایلەکە تەکنەلۆژیایەکی نوێی تێدا بەکارهاتووە کە پارچەکانی تەختەی دایک(MotherBoard) دەپەستێوێت تا ڕوبەرەکەی بەڕێژەی 20% کەمدەبێتەوە لەمۆبایل بۆ پشتگیری کردنی تۆڕی 5G، بێ گۆڕانکاری لەدیزاینی سادەی مۆبایل.

یەکەی چارەسەری Snapdragon 855ی لەسەر جێگیرکراوە، لەگەڵ بیرگەی ناوەکی بەتوانای 256 گێگابايت، وەبیرگەی کاتی 12 گێگابايتە، هەروەها تایبەتمەندی کامێرای دووانی پشتەوەی هەیە بەڵام Vivo زانیاری زۆری ئاشکرا نەکردووە.

هەروەها Apex 2019 کامێرای پێشەوەی نیە، بەڵام Vivo دڵنیای داوە کە ئامانجی ئەوەیە زیاتر ووردبێتەوە لەدیزاینی مۆبایلەکە کە پشتگیری پەنجەمۆر دەکات لەڕووبەرێکی فراوانتر لەسەر ڕونما.

مۆبایلی Apex 2019 تەکنەلۆژیای body soundcasting لەخۆ دەگرێت کە پشتگیری لەرزینی ڕونما دەکات بۆ پشتوانی ڕونما کە تایبەتمەدنی بڵندگۆی دەنگی هەبێت، لەگەڵ لابردنی بڵندگۆکانی grillsی دەنگی لەدیزاینی ئەم مۆبایلە.

جێی ئاماژەیە Vivo خۆی ئامادە دەکات بۆ پیشاندانی مۆبایلەکە و تایبەتمەندیەکانی لەپێشانگای MWC لەبەرشلۆنە، بۆیە چاوەڕێی وەشانی یەکەمی مۆبایلەکە دەکەین لەمانگی داهاتوو.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here