مۆبایلی Galaxy M20 ڕونماکەی قەبارەی 6.3 ئینجە بەشێکی زیادەی بچوکی هەیە لەسەرەوەی ڕونماکە و ڕوونی ڕونماکە 2340x1080 ەو یەکەی چارەسەری Exynos 7904ی لەسەری جێگیرکراوە و بیرگەی کاتی 3 تا 4 گێگابایتە و بیرگەی ناوەکی 32 تا 64 گێگابایتە و پشتگیری بیرگەی microSD دەکات تا 512 گێگابایت.
کامێرای پشتەوەی دوانەیە نەڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و بەدەرچەی f/1.9 و ئەویتریش 5 مێگاپێکسڵە بەگۆشەی 120 پلە بەدەرچەی هاوێنەی f/2.2 و کامێرای پێشەوە بەڕوونی 8 مێگاپێکسڵ ، توانای پاتری 5000 مللی ئەمپێرە و پەنجەمۆری دەکەوێتە پشتەوەی مۆبایلەکە و بەوەشانی ئەندرۆید 8.1 کاردەکات.
لە هیند لە 5ی ئەم مانگە بەردەست دەبێت بەنرخی 155 دۆلار بۆ وەشانی 3 گێگابایت بۆ بیرگەی کاتی و 32 گێگابایت بۆ بیرگەی ناوەکی، 183 دۆلار بۆ وەشانی 4 گێگابایت بۆ بیرگەی کاتی و 64 گێگابایت بۆ بیرگەی ناوەکی.
مۆبایلی Galaxy M10 ڕونماکەی 6.22 ئینجە بەشە زیادەکەی سەرەوەی ڕونمای بچوکە و ڕوونی ڕونماکە 1520x720 و یەکەی چارەسەری Exynos 7870 ەو بیرگەی کاتی 2 تا 3 گێگابایتە و بیرگەی ناوەکی لەنێوان 16 تا 32 گێگابایتە و پشتگیری microSD دەکات تا 512 گێگابایت وەردەگرێت.
دوو کامێرای لەپشتەوە هەیە یەکەمیان 13 مێگاپێکسڵە بەدەرچەی هاوێنەی f/1.9 و دووەمیشیان 5 مێگاپێکسڵە بەگؤشەیەی فراوان کە 120 پلەیە و بەدەرچەی هاوێنەی f/2.2 وكامێرای دواوە 5 مێگاپێکسڵە، توانای پاتری 3400 مللی ئەمپێرە و بەوەشانی ئەندرۆید 8.1 کاردەکات.
لەهیند لە 5ی ئەم مانگەوە بەردەست دەبێت بەنرخی 113 دۆلار بۆ وەشانی 2 گێگابایت بۆ بیرگەی کاتی و 16 گێگابایت بۆ بیرگەی ناوەکی وە 127 دۆلار بۆ وەشانی 3 گێگابایت بۆ بیرگەی کاتی و 32 گێگابایت بۆ بیرگەی ناوەکی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق