وێنەی دزەپێکراوی مۆبایلی Galaxy A90 دیزاینی کامێرای پێشەوەی ئاشکرا دەکات - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/02/08

وێنەی دزەپێکراوی مۆبایلی Galaxy A90 دیزاینی کامێرای پێشەوەی ئاشکرا دەکات


نوێترین وێنە کە بڵاوبۆتەوە هی مۆبایلی Galaxy A90ی داهاتووی سامسۆنگە کە بۆ یەکەم جارە کامێرای پێشەوەی لەسەرەوەی مۆبایل بڵند دەبێتەوە.
سامسۆنگ بەمدواییە دوپاتی کردەوە کەخۆی ئامادە دەکات بۆ دەرکردنی وەشانی نوێ لەمۆبایلی مامناوەند کە کامێرای پێشەوەی میکانیکی دەبێت و لەچوارچێوەی سەرەوە بەرز دەبێتەوە، ئەویش مۆبایلی Galaxy A90 لەکاتێکی ئەمساڵدا بڵاودەکرێتەوە.

هەروەها پشتەوەشی سێ کامێرا لەخۆ دەگرێت بەشێوەی ئاسۆیی، هەر بەهۆی کامێرای پێشەوە کە دیزینی تایبەتە ، ڕونمای مۆبایلەکە گەورەتر دەبێت و دەگاتە ڕێژەی 92%، ئەمەش واتا چوارچێوەکانی زۆر تەنک دەبن.

هەروەک پەنجەمۆری لەگەڵ ڕونماکە یەکخراوە، بەڵام ئەو وێنەیە تەنها دیزاینی سەرەتاییە ڕەنگە گۆڕانکاری تێدا بکرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here