نيسان ئۆتۆمبێلی Leaf e+ی کارەبایی ڕاگەیاند کە 365 كم دەڕوات بەیەک بارگاویکردنەوە - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/02/09

نيسان ئۆتۆمبێلی Leaf e+ی کارەبایی ڕاگەیاند کە 365 كم دەڕوات بەیەک بارگاویکردنەوە


ئۆتۆمبێلی Leaf e+ مۆدێلی تازەی ئۆتۆمبێلی Leafە بەڵام بە پاتریەکی بەهێزتر کە دەتوانیت تا مەودای دوورتر بڕۆیت تا 365 كم بەنزیکەیی بەتەنها یەک بارگاویکردنەوە، ئەمەش واتا بەڕێژەی 40%ی زیاتر لە مۆدێلی پێشتر ئەمەش بەپاڵپشتی پاتریەکی 62 كليۆ وات لەکاتژمێرێک.

بێگومان، ئەم مۆدێلە زیادەی زیاتری هەیە لەمۆدێلی پێشتر، بزوێنەری 150 كيلۆ واتی لەسەرە کە هێزی 200 ئەسپی هەیە، کە 50 ئەسپ لەمۆدێلە کۆنەکە زیاترە.

ئەم ئۆتۆمبێلە بەردەستە لە یابان بەنرخی 38 هەزار دۆلار ، لەناوەڕاستی ئەمساڵیش دەگاتە ئەوڕوپا بەنرخی 51 هەزار دۆلار.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here