کۆمپانیای Alienware لاپتۆپی یاری Alienware-51m بەنرخی 2,549$ ڕاگەیاند - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/02/09

کۆمپانیای Alienware لاپتۆپی یاری Alienware-51m بەنرخی 2,549$ ڕاگەیاند


کۆمپانیای Alienwareی سەر بە کۆمپانیای دێڵ پەردەی لەسەر لاپتۆپی یاری Alienware-51mی لادا کە دەبێتە جێگرەوەی کۆمپیوتەری سەرمێزی یاری بەهەموو تایبەتمەندی و نایابیەکانیەوە.

ڕونمای FHDیە بەقەبارەی 17.3 ئینج بەڕونی 1920 * 1080 پێکسڵ و ڕێژەی نوێبونەوەی 60 هێرتز، یەکەی چارەسەری ئینتێڵی شەش ناوکی لەسەر جێگیرکراوە لەنەوەی هەشتەمی “Core i7-8700” وە یەکەی چارەسەری گڕافیکی ئینڤێدیا GeForce RTX 2060، بیرگەی ناوەکی 1 تێڕابايت پاڵپشت بە بیرگەی 8 گێگابايت لەجۆری SDD بۆ خێراترکردنی ئەرکەکان لەسەر ئامێرەکە، بیرگەی کاتی 8 گێگابايت لەجۆری DDR4. بەو تایبەتمەندیانە نرخەکەی دەگاتە 2,549 دۆلار.

دەتوانی تایبەتمەدنیەکانی بەرزبکەیتەوە بۆ یەکەی چارەسەری هەشت ناوکی ” Core i9-9900K” و بیرگەی ڕونمای ئینڤێدیا RTX 2080 و بیرگەی کاتی 64 گێگابايت، وە ڕونماکەی FHD بەڕێژەی نوێبونەوەی 144 هێرتز پاڵپشت بە تەکنەلۆژیای ئاڵوگۆڕی Nvidia G-Sync و تەکنەلۆژیای چاودێریکردنی جوڵەی چاو Tobi، دەتوانی خەیاڵ بکەیت ئامێرێک بەو تایبەتمەندیانە نرخەکەی چۆن دەبێت؟ کۆمپانیا نرخەکەی ڕانەگەیاندووە بۆ ئەو تایبەتمەندیە بەرزە، بەڵام لە ڕاستیدە ئەوە دێوی یاریە ئەلیکتڕۆنیەکانە.





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here