هواوەی تازەترین مۆبایلی مامناوەندی Y6 Pro 2019ی ڕاگەیاند - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/02/14

هواوەی تازەترین مۆبایلی مامناوەندی Y6 Pro 2019ی ڕاگەیاند

کۆمپانیای هواوەی مۆبایلی Y6 Pro 2019 لەبازاڕی فلپین ڕاگەیاند، کە ڕکابەرە لەبازاڕی مۆبایلە مامناوەندەکان بەدیزاینێکی جوان و بەنرخی 135 دۆلار.
مۆبایلی Y6 Pro 2019 یەکەی چارەسەری Helio A22ی چوار ناوکی لەسەر جێگیر کراوە بەخێرایی 2 GHz لەگەڵ بیرگەی ڕونمای PowerVR Rogue GE8300، قەبارەی ڕونما 6.1 ئینج بەڕونی HD پڵەس، لەگەڵ یەک کامێرا لەپشتەوە و پەنجەمۆریشی نیە.
بیرگەی کاتی 3 گێگابايت و بیرگەی ناوەکی 32 گێگابايت ، پشتگیری لەبیرگەی دەرەکی microSD دەکات تا 512 گێگابايت.

کامێرای پشتەوە 13 مێگاپێکسڵ بەدەرچەی f/1.8، وە کامێرای پێشەوە 8 مێگاپێکسڵ لەگەڵ پشتگیری لە هەندێک جوانکاری.
ڕوکاری EMUI 9.0 و وەگەڕخەری Android Pieی لەسەر جێگیر کراوە. پاتری بەتوانی 3020 mAhە و بەڕێگای دەرچەی micro USB بارگاوی دەکرێتەوە.

ڕەنگی ڕەش و شینی هەیە و لە 18ی ئەم مانگە بەردەست دەبێت بەنرخی 135 دۆلار، بەڵام لە 23ی مانگ لەبازاڕەکان بڵاودەکرێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here